گەروی پێنوسەکەت ،
لەو ڕۆژەوەی شەمشمە کوێرەکان
وشەو هەستەکانی تۆیان سەربڕی
لەو ڕۆژەوە ناوی تۆ ،
پێنوسی بوێرو ئازادی تۆ
وەک ڕێنامە بست بەستی ئەم
نیشتیمانە گوڵ ڕێژ دەکات .
پیرۆزی تۆ ئەی شەهیدی
دەستی تیرۆر
دڵنیابه ڕۆژێک دادێت
جەللادەکان بەدەستی
گەل دەخرێنه گۆڕ.
تارا ئاسۆس
21/7/2024