شەهیدی قەڵەم
سۆرانی مامەحەمە چووە ڕیزی شەهیدانی هزرو قەڵەمەوە. هەر ئەو شەهیدانە بوون بوونە چرای ڕووناکی ڕێگای یاخیبوون و شۆڕش و زانست . ئەم کاروانە لەو کاتەوە بەڕێوەیە کە مرۆڤایەتی هەستی بە گەمژەیی و دواکەوتویی کۆمەڵگا کرد بۆیە قەڵەم و بیر بوونە ڕۆشنایی و گیانی خۆیان بەخت کرد لەپێناوی ئاگادار کردنەوەی مرۆڤەکاندا . سۆرانیش چووە ڕیزی شەهیدانی وەکو مەلا جەمیل و عەبدول خالق و کاوەگەرمیانی و دڵشاد و زەردەشت. ئەمانە بوونە گیانفیدای ئەم نیشتمانە . سۆران ڕۆژنامەنووسێکی ئازاو بوێرو هەق بێژ بوو بۆیە بوو بەو مۆمەی کە بەرچاوی هەزاران (سۆران)ی ڕووناك کردەوە. ئەوانە هەرگیز نامرن.
محەمەد ئەمین پێنجۆێنی
2022/5/23