نیسان 20, 2025

بیۆگرافیای شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە

سۆران محەمەد عەزیز،ناسراو بەسۆران مامەحەمە،لە3/3/1986لەگەڕەکی (لەتیفئاوا/شۆریجە)ی کەرکوک لەدایکبووە،خەڵکی گوندی مۆردانەی جەبارییە،لەشاری سلێمانی چووەتە بەرخوێندن لەقوتابخانەی (حەمدی تێکڵاو)دواتر ناوەندی (وەتەن وشۆڕش)ی کوڕان،پاشان دەچێتە قوتابخانەی بەکرەجۆی کوڕان،لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق خێزانەکەیان دەگەڕێنەوە شاری کەرکوک و لەناوەندی سەرکارێز درێژەبەخوێندن دەدات، پاشان دەچێتە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کەرکوک بەشی بیستن وبینن،تا ئەوساتەی شەهیدبوو خوێندکاری ئەوپەیمانگایەبووە،شەهیدسۆران هاوشانی خوێند هەرلە منداڵیەوە سەرقاڵی کاروکەسابەت بووە،شەهیدسۆران  شانی دابووە بەرخوێندن و کاروکەسابەتی بەیەکەوە گرێ دابوو،خولیای خوێندنەوەو نوسین بووە،
ئەزمونی نوسین لای شەهیدسۆران بۆساڵی 1999دەگەڕێتەوە یەکەمین کاری لەبواری ڕۆژنامەگەریدا لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بووە23/8/2008،بەناوی تەنیاجەباری بەناونیشانی
(خولی پیشەیی ڕێکخراوی Unops_
یەکەمین وتاری (پەرژینکردنی گۆڕستانی شێخ_ سەعیدی خێرخوازان)بووە تا پەرژینی بۆ دروست بکەن،
بەخۆبەخش پەیامنێر ڕۆژنامەی کەرکوکی ئەمڕۆبووە_
لەتەلەفیزۆنی العراقیە پەخشی کەرکوک وەک پەیامنێرکار دەکات،
پەیامنێری کەرکوکی هەفتەنامەی کوردش گڵۆپ بووە_
1/3/2006بەرپرسی ڕۆژنامەی کوردستان ڕاپۆرت بووە
لەژمارە 11تا21ستونێکی بەناوی نیشتیمانی بێ_ ئاریشت هەبووەلە ڕۆژنامەی چەمچەماڵ،
بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوەندی چاک بووەلەکەرکوک،
_ئەندامی دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان بووە
_لەساڵی2006 دەست بەکاردەبێت لەگۆڤاری لڤین ودواتر دەبێتبە  بەرپرسی گۆڤاری لڤین لەشاری کەرکوک تا ساتی شەهیدبوونی،
_لەڕۆژنامەکانی(ڕۆژنامە،ئاسۆ،هەواڵ،چەمچەماڵ،کەرکوکی ئەمڕۆ..هتد)ولەگۆڤاری بانەڕۆژو،سایتەکانی ماڵێک لەئاسمان ،دەنگەکان،کوردستان پۆست،ئارامی..هتد،نوسین ووتاربڵاو دەکاتەوە،
_لەکەرکوک لەساڵی 2005لەتیپی شانۆیی(هەنگاوی نوێ)کاردەکات یەکەمین شانۆیی (دێین و دەچین)بۆ17ساڵەی کارەساتی ئەنفال لەزانکۆی سلێمانی پێشکەش دەکەن،
_خولیای وەرزش بووەلەساڵی 2000لەتیپەمیللەکاندا یاری کردوە(دواڕۆژلەبەکرەجۆ،ئەستێرەی ئازادی،قەڵای کەرکوک،
_لەسەرەتای مانگی حەوتی ساڵی 2008دا مەترسی دەکەوێتەسەر ژیانی و هەڕەشەیی تیرۆری لێ دەکرێت بەئاشکرا پێی دەڵێن ئەگەروازنەهێنیت لە نوسینو کاری ڕۆژنامەوانی دەتکوژین ،لە15/5/2008بەژمارە موبایلی 0775972015هەڕەشەکانی لێ دەکرێت. پاشان  لە21/7/2008تیرۆردەکرێت.
شەهیدسۆران سێ هەمین شەهیدی خانەوادەکەیەتی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *