گەنجێکی ڕۆح سوکی کەرکوکی بوو،۱٦ ساڵ بەر لەئیستا لە پۆخڵەواتییەکانی چەتەکانی کوردایەتی ئاگاداری کردینەوە،
ئەو ئەوکات ئاوێکی زۆر بە خوڕبوو نە دەتوانرا بەری پێ بگیرێت و بووەستێنرێت.
“سۆرانی مامە حەمە” سازشی نەکرد بۆ پۆست و پلە و پارە.
هەڵۆ ئاسا” ڕاسا” نوکی قەڵەمەکەی هەڵچەقاندبووە ناو برینە گەنیوەکانی دەسەڵات
ئەو زۆر بوێر و ئازا بوو.
هەر بۆیه بە پلانێکی ترسنۆکانە له بەردەم ماڵی خۆیان خەڵتانی خوێن کرا.
نازانم ئەو بەناو چالاکوان و ڕۆژنامه نووسە دووڕووانە کە ئێستا وەک شەمشەمەکوێرە چونەتە ژێر باڵی بکوژەکانی “سۆران و سەردەشت و ودات و کاوەگەرمیانی”
ئەوانەی بە باسی تیرۆرکردنی سۆران و هاوڕێکانی خۆیان دەرخست و ڕەخنەیان له نادادی دەسەڵات و دادگاکان دەگرت،
جارێکی تر چۆن له ڕوویان دێت ناوی زێڕینی”سۆرانی مامەحەمە” بخەنەوە سەر زمانیان!
“سۆرانی مامەحەمە” ئەستێرەیەکی پرشنگدارە هاوشێوەی مانگی چوارده درەوشاوەیه به ئاسامانی کوردستانەوە.
خیانەتکاران و خۆفرۆش و بکوژانیشی بێزراو و
پەڵەیەکی “قەترانی ڕەشن” بە ژیان و نێو چەوانی خۆیانەوە.
بەنازحەمەعەلی