چوارده ساڵ پێش ئێستا هاورێی ئازیزمان رۆژنامه‌نوس و شاعیر و چالاكی بواره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ سۆران مامه حه‌مه له‌به‌رده‌م قاپی ماڵی خۆیان له گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی كوردان تیرۆركرا.. گه‌رچی پاش چوارده‌ساڵ هیچ هیوایه‌ك به‌دیناكرێت بۆ ئاشكراكردن و دادگایی و به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران، لێ ئه‌م دۆسێیه بۆ كه‌سوكارو هاوڕێ و رێكخراو و ئازادیخوازان هه‌میشه زیندوه‌و نوێیه‌و نه كۆن ده‌بێت و نه داده‌خرێت له بیر‌و كار‌و نوسین و هه‌ڵوێستماندا تا ئه‌و ده‌مه‌ی بكوژانی به‌ر نه‌فره‌تی عه‌داله‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی ده‌كه‌ون.
نوسین له‌به‌ره‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی سۆران مامه حه‌مه واته بوێری و سڵنه‌كردنه‌وه له ده‌رخستنی راستیه‌كان و به‌گژداچونه‌وه‌ی زوڵم و زۆر‌و ناعه‌داله‌تی و رووبه‌روبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و خواسته‌كانی خه‌ڵك.. به‌ره‌ی قه‌ڵه‌می سۆرانه‌كان واته ته‌سلیم نه‌كردنی ئیراده‌و نه‌فرشتنی هۆش و بیر‌و خۆ بچوك نه‌كردنه‌وه له ئاست پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و پشتنه‌كردن له داوا‌و خواست و ویست و ئازاره‌كانی زۆرینه‌ی هاوڵاتیان، ده‌توانین و ده‌شێت به‌م به‌ره‌یه بگوترێت قه‌ڵه‌مه تێكۆشه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ی به نوسین و ره‌خنه و هه‌ڵوێست سه‌نگه‌ر له خراپه‌كاری ده‌گرن و دژ به زوڵم و نا دادی و نه‌بونی ئازادی تێده‌كۆشن، ئه‌م به‌ره‌یه ئه‌و پێنوسه مه‌ردانه‌ن كه نه‌ده‌كڕدرێن به پاره‌و سامان نه خۆێان هه‌ڕاجده‌كه‌ن و نه هه‌ڵپه‌رست و كوڕی رۆژن، به‌ڵكو خاوه‌ن ئاكارن و له‌به‌ره‌ی جه‌ماوه‌رو زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه و خێڵه‌وه مه‌رگ و زیندانی و راوه‌دونان روبه‌روویان ده‌بێته‌وه له نمونه‌ی وه‌ك شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م( سۆران و سه‌رده‌شت و د.عه‌بدولستارو كاوه‌و ویداد) و رۆژنامه‌نوسانی زیندانی و ده‌ركراو له شوێن و زێدی خۆیان، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك قه‌ڵه‌مفرۆش و نوسین فرۆش و خۆبه‌رۆشنبیره به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كانی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دزو دژ به ئازادیه‌كان كه هه‌میشه كۆیله‌ی پاره‌و بێ كه‌سایه‌تی و نرخن له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.
سۆران و سۆرانه‌كان بونه مێژوو، بۆ رۆشنبیر‌و ئازادیخوازان تا هه‌تایه ئه‌ستیره‌ی گه‌شاوه‌ن به به‌رۆكی ئاسمانی ئازادی و بوێری و نه‌مریه‌وه، بۆ بكوژ‌و ده‌سلاتی كوردیش په‌ڵه‌یه‌كی یه‌كجار ره‌شن به ته‌وێلی ناشیرین و كردار‌و ره‌فتاره نه‌شیاوه‌كانیانه‌وه.. سۆران و سۆرانه‌كان هه‌میشه له دڵ و ده‌رون و بیری هه‌موو ئازادیخوازێكدا به‌زیندویی و گه‌شاوه‌یی ده‌مێنیته‌وه‌و بكوژ‌و كۆیله‌و دژه قه‌ڵه‌مه‌كانیش نه‌فره‌ت و زبڵدانی مێژوو جێگه‌یانه.
هه‌ر له‌م یاده پڕ شكۆ و بڵنده‌ی هاورێ سۆراندا به بكوژ‌و ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆك ده‌ڵێن، دڵنیابن كه‌یسی تیرۆركردنی كاكه سۆران و سۆرانه‌كان ته‌نها هی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری نیه، به‌ڵكو هی هه‌موو ئازادیخوازێكه هی هه‌موو رێكخراو و گروپ و لایه‌ن و قه‌ڵه‌مێكه كه له پێناو ئازادی وتن و نوسیندا تێده‌كۆشێت و خه‌بات ده‌كات.. ئێستا سۆران وره‌ی هه‌موو نوسه‌رێكی بوێره، هه‌ڵوێستی گشت شاعیرێكی یاخیه، موڵكی گشت رۆژنامه‌نوسێكی مه‌رد و ئازا‌و ئازادنوس و نه‌ترسه.
به‌رزو به‌رێزو شكۆداره یادی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م رۆژنامه‌نوس و شاعیری لاو سۆران مامه حه‌مه.
21.7.20200
ڕۆژنامەنوس /ئیدریس حاجی سەعید