بڕیاربوو ئەمڕۆ شهممه 21ی تهمموزی 2018، لە شاری سلێمانی بەبۆنەی تێپەڕبونی 10 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سۆرانی مامە حەمە لە هۆتێل مەم و زین مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی “شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە” بەڕێوەبچێت، بەڵام رێگری لە یادەکە کراو بە زەبری هێز بڵاوە بە بەشداربوانی یادەکە کرا.
بڕیاربوو مەراسیمەکە لەکاتژمێر 5:30 خولەکی ئیوارە دەستپێبکات و تێیدا وەک هەموو ساڵێک خەڵات بدرێتە ڕۆژنامەنوسان، بهڵام بهپێی زانیارییهكان، ئاسایشی سلێمانی رێگە نادات ئهو یاده بكرێتهوه، هەربۆیە یادەکە لە بەردەم هۆتێل مەم و زین بەڕێوەچوو، دواتریش بەزەبری هێز بڵاوە بە بەشداربوانی یادەکە کرا.
هەر ئەمرۆ لەسەر گڵكۆی سۆرانی مامه حهمه لە چەمچەماڵ یادی 10 ساڵەی شەهیدبونی كرایەوە.
سۆرانی مامە حەمە ساڵی 1987 لهگهڕهكی رهشید ئاوای شاری كهركوك لهدایكبووه، و بەرپرسی نوسینگەی کەرکوکی گۆڤاری لڤین بوو، لە بەرواری 21-7-2008، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کەرکوک تیرۆر
سەرچاوە: وێستگه نیوز