نیسان 30, 2024

ئێوارەی 21.7

Nihad_Jamiنیھاد جامی:
سبەی ئێوارە دەمەو مەغریب ئەو دەمەی یەکەم بەربانگ و فتاری یەکەم رۆژی رەمەزان ئەکرێتەوە کەرکوک فتار ناکاتەوە دەمەو مەغریبی ھەموو بیست و یەکێکی تەموز ئەمشارە خەمبارە تنۆک تنۆک خوێن بە بالای شیعریدا ئەچۆرێتە سەر بالا
ی عەلی مەردان قەسیدەیەکی کوژراوە بە قورگی سەڵاح داودەوە کلارنێتەکەی شەوکەت رەشید نەفخی ھەموو دنیای تێبکەن ئاوازێکی لێ دەرناچێت سبەی ئێوارە دەمەو مەغریب شۆریجە کراسێکی ڕەش و قەترانیە کورێک دێتەوە ئێمە بە تارمایی تێئەگەین (وەرە بابە لە مالی ئێمە فتار بکەوە تۆ ھەولێریی یا سلێمانی ئەمشەو لەمالی ئێمە بە بەم رەمەزانە سەیارەت دەست ناکەوێت بگەرێتەوە مالی خۆتان) چاومان کوێ ربێ نایناسینەوە ئەو ئەزانێِ غەریلە بە ئێمە ئەلێت ئێستاش ھێمنی وا لە راراو کافتریاکەی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانە من لەسەر ڕووپەری رۆژنامەکان رۆژنامەنووس و لەوێ لەناو دیوانەێکدا شاعیرێکی عاشق و لەناو خانوە رووخاوەکانی قەڵا لەگەل تیپی ئەزمونگەری فۆتۆگرافیست و لەمالی نیھاد جامی غیرەت ئەدەمە بەرخۆم و بێ باکانە باسی عەشق و یەکەم قەسیدەم بۆ کچێک ئەخوێنمەوە ئەی ھاوار ئێوە بۆواتان لێھاتووە بۆ کەس ناناسنەوە من سۆرانی مامە حەمەم ھەموومان باوەشی لێئەدەین ئەو ھاتووە قەت نەرواتەوە ئەلێت بێ من مانگێکی تر چۆن جەژن ئەکەن نارواتەوە رێگا نادات جەلیل قەیسی و کتێب و چیرۆکەکانی برۆنەوە ئەو بە حوسێن عەلی ئەلێت ئەو ست فاتیمەیە بۆ عەلی مەردان بێنن و با ئەویش ئیدی قەت نە ڕواتەوە با نەرۆینەوە بۆ کوێ بڕۆینەوە بێ کەرکوک ھەتیوو ڕسوای دنیاین ئیدی ئێمە نارۆینەوە ئێمەش پێکرا بە قورگی پر لە گریان ئەلێین قوربانتان بین مەرۆنەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *