ئایار 03, 2024

سبەینێ حەوتەمین ساڵیادی شەهیدی قەڵەم(سۆران مامە حەمە) بەڕێوە دەچێت

Yadi_7salaبڕیارە سبەینێ حەوتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم بەڕێوە بچێت و بەو بۆنەیەوە گۆڤاری لڤین داوا لەسەرجەم ڕۆژنامەنوسان و ئازادی خوازان و ناوەندەکانی ڕاگەیاندن دەکات کە بەسبەینێ بەشداری ئەو ساڵیادە بکەنەوە کە بڕیارە لەسەر گۆڕی شەهیدی قەڵەم و قاوەخانەی کلتوری بەڕێوە بچێت.

هەرتایبەت بە مەراسیمی ساڵیادی شەهیدی قەڵەم بڕیارە سبەی کاتژمێر  10:30  لەسەر گڵکۆی شەهید(سۆران مامە حەمە) لە قەزای چەمچەماڵ مەراسیمێک سازبکرێت.

بۆ هەمان مەبەست بڕیارە کاتژمێر  5:00 لە هۆڵی قاوەخانەی کلتوری کە دەکەوێتە نزیک باخی گشتی لە سلێمانی مەراسیمێک بۆ هەمان مەبەست ئەنجام بدرێت.

ئامادەبونتان وەفادارییە بۆ شەهیدی قەڵەم (سۆران مامە حەمە).

س: لڤین پرێس

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *