عومه‌ر سه‌یده:
“خودا ناتوانێ رابردوو بگۆڕێت، ته‌نها مێژوونوسه‌کان ده‌توانن” .. (ساموئیل باتله‌ر)
له (4)ه‌مین ساڵیادی تیرۆرکردنی یه‌که‌مین شه‌هیدی قه‌ڵه‌م(سۆران مامه حه‌مه )دا، ده‌مه‌وێت بڵێم:”تاکه‌ی بێ
ده‌نگی و قبوڵکردنی ئه‌م تاوانه؟ به‌س نیه هاوڕێیان؟” .. ده‌شێت هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێك (سۆران)ی ناسیبێت یاخود به ناوه‌که‌ی ئاشنا بووبێت، به‌ڵام سۆرانی گه‌نج له هه‌وڵی فێربوون و گه‌شه‌کردن به‌رده‌وام بوو، په‌یامبه‌ری ووتنی هه‌قیقه‌ت بوو، خه‌می هه‌ژاریی و نه‌داریی و بێ سه‌رو به‌ره‌یی وڵاتی له کۆڵ نابوو، ئه‌گه‌رنا ده‌یتوانی به ئارامی بژێت و هه‌قی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌بێت.
ئه‌و رێگه‌یه‌ی ئه‌و گرتی و سڵی نه‌کرده‌وه که‌سانی دیکه‌ی ئاشناکرد به نه‌ترسی و خۆبه‌ختکردن ته‌نها له پێناو ووتن و پرسیار و هه‌ڵماڵینی رووی راستی ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو دیموکراسی .. ناوی سۆران چرایه‌که هه‌میشه له مێژوودا گڕی خوێناوییه‌و ناکوژێته‌وه پێچه‌وانه‌ی قسه‌که‌ی باتله‌ر مێژوونوسه‌کانیش ناتوانن مێژووه‌که‌ی بگۆڕن، گه‌رچی هه‌ندێك که‌س و لایه‌ن بازرگانی به‌خوێنی ئه‌و کوڕه جوانه‌وه ده‌که‌ن.
رۆحی سۆران داواتان لێده‌کات که له‌م رۆژه‌دا و تا به دادگا گه‌یاندنی بکوژه‌کانی بێده‌نگ مه‌بن .. ئه‌گه‌ر قه‌رار وایه خه‌ونمان دیموکراسی و مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا بێت.
چونکه سۆران تفه‌نگچی و چه‌کداری که‌س نه‌بوو، ته‌نها چه‌کی ده‌ستی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بوو، ئه‌وه‌ی ده‌یگرته خه‌ڵك وشه‌ی هه‌ق بوو .. که‌سانێکیش که له هه‌رچی هه‌ق و راستی و جوانی هه‌یه داشۆراون باکیان نیه به کوشتنی گه‌نجێکی رۆح سوك و به ئه‌مه‌ك و دڵسۆزی نیشتمانه‌که‌یان که نوسه‌رێك بوو به دڵنیاییه‌وه چاوه‌ڕوانی داهێنانی زۆری لێده‌کرا .. رسوایی و سه‌رشۆڕی بۆ بکوژانی (سۆران مامه حه‌مه ) ده‌مێنێته‌وه، نه‌مری و به‌رزی بۆ ناو و نوسینه‌کانی سۆران.
رۆحت شاد بێت سۆران گیان .. زۆر کاتی خۆش و یاده‌وه‌ری جوان و کاتی سه‌ختی و شه‌ونخونیمان هه‌بووه پێکه‌وه .. ئه‌م وێنه‌یه‌یش هاوڕێ و برای ئازیز کاك (ئیدریس حاجی سه‌عید) گرتی و به پێکه‌نینه‌وه پێی ووتین:”با ره‌سمێکتان بگرم بۆ پۆسته‌ره‌که‌تان، ئێوه هێنده قسه ده‌که‌ن و ده‌نوسن ده‌تانکوژن رۆژێك” .. ئێمه‌یش (من و سۆران) له‌م وێنه‌یه‌دا به‌و قسه‌یه پێده‌که‌نین، سۆران ووتی:”وانیه .. وانیه، چیمان کردوه تا بمانکوژن، مه‌مانترسێنه کاك ئیدریس”. من ده‌ستم برد پاکه‌ته‌که‌م ده‌ربکه‌م و جگه‌ره‌یه‌ك دابگرسێنم وه‌کو ئێستا ..
به‌ڵام کاك ئیدریس راستی کرد .. وابوو سۆران گیان .. وابوو هاوڕێی ئازیزم.
نه‌رویج
21/07/2012