ئایار 03, 2024

پیاسەک لە گەڵ سۆرانی مامە حەمە

01ھاوڕێ عوسمان:
چەند رۆژێک بەر لە گولەبارانت ..
پێت گوتم: بەر ھەڕەشەی گورگان کەوتووم
پێت گوتم ، ھیچ خراپەیەکم نەکردوە ,و
کەچی ھەڕەشەم لێدەکەن
ھاوڕێم .. دوای کوشتنی تۆ و
ئەوانی دی ..وایلێھاتوە ناوێرین ھیچ بڵێین ..
چاوباشقێ لە گەڵ ئازادی خۆماندا، دەکەین ..
بەشەو نامەی نھێنی بۆ یەکتر دەنێرین
گەر وا بڕوات..
دەبێت ئیتر لە نَێوگۆڕستانەکان جێژوان دانێین
دەبێ ئیتر شیعر وئاڵای نیشتمان ووێنەی دایکمان
لەبەر باخەڵ ھەڵنەگرین ..
ھاورَیم تۆ چیت کرد ..
تۆ باھۆزی راستیەکان بووی وکەچی نەشتزانی ..
تۆ قەڵەمە گەنجەکەی شیعر بوویت و
دوژمنەکانی ئازادی ورروناکیت دۆزیەوە ..
شکۆمەندی گەلت نووسیەوە
ھاورێم ھەر لێگەڕێ وئەم کاروانە بەردەوامە و
رێگەی ھێشتە ھەر لە …. نوکە
ئەم ھەرێمە بەھشتی گورگ و
دۆزەخی پەپەولوەکانە
گوڵ دڕکە ، دڕکیش گۆلەو
بەرخەکان کەڵەبەیان ھەیە و
راوی گورگ دەنێن
قرشەکان ھاتونەتە سەر شەقام وبەدوای
نەورساکەنەوەن
ئەم کەرکوکە ..
وەک ھەردووکمان خەمبار و
ئایندە ناروون
ئەو رۆژانەی ھاوڕێتیمان
چەند خۆش بوون
ھاورێم .. خۆشبەخت بووی
کە لەم ھەرێمە ئاشوبە دا
پیر نەبووی ..
خۆشبەخت بووی ..

٢٠١٢

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *