لە ساڵرۆژەی ئازادیخوازێکدا…

shwan osman“لە چوارەمین ساڵرۆژەی شەهید( سەردەشت) دا… “

” له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار پێیان گوتم، كه ‌ته‌مه‌نت چه‌ندی نه‌ماوه‌، یان به‌گوته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه‌، به‌ڵام نه ‌باكم به‌مردنه ‌و نه ‌ئازاردان، له‌چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدیام پێببه‌خشن كه ‌شایسته‌ی ژیانه‌ تراژیدیاكه‌م بێت..!

” (سەردەشت عوسمان)

هەموو ساڵێک لەو مانگەدا ،مانگێکی عاشق بە ئازادی ،چراخانێک دەکات و بە چرایەکەوە دێت…
لە چاویدا تریفەی ئازاد دەڕژێ و
لە سەریدا قەڵەمێک کە زرینگەی زەنگی ئازادی دەنوسێتەوە..
لە دەستیشیدا بە چراکەوە شەوەزەنگی وڵات دەڕەوێنێت…
ئەو دێ وچاوەڕوانە ئەو هەورانەی بەری تریفەیان لێگرت ،
بە شنەی ساماڵێک بێت و رەنگیان کاڵ کاتەوە و هەوریان هەڵوەرێنێ..
هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا ،رۆژێکی عاشق بە ئازادی ،
لێرەوە لە هەولێر هەلدێت ..
قەڵا خوێنی لێ ئەڕژێت ،منارە ئاورینگ لە چاوی ئەبارێ و
گزنک دەرئەکات..
ئەو هەمیشە لە سەرەوەڕا بە چاو ئەڕوانێ ولە هەورەکانەوە ئەڕوانێ..
کاتێک لە رۆژێکی رووناکەوە لە نیوەڕوانێکی گەرمەی عاشقاندا ،
عاشقێکیان لەسەر خەون لە خەو کردو بە خەونەوە فڕاندیان ،
رووی سپی خۆریان لە خۆر کردو خۆریان لە خۆر برد…
ئەو چاوەڕێ دەکات ئەو رۆژە بێت ،
رۆژێک ئاوابێت وخۆرێکی دی هەڵبێت..
مانگ هەر دێ و رۆژ هەر دێ ،
نە پەڵکەزێڕینەی ساماڵێک دێ ،
نە خۆری ئەوانیش ئاوا دەبێت ،
کە خۆریان دزی خەونیان لەچاو کرد..
بەڵام هەر لەو نیوەڕۆیە گەرمەدا ،
جادەکان گەرمتر لەبن پێی عاشقاندا جمەیان دێ..
کەسێک نیە بتوانێت ئەو عاشقانەی ئازادی لە خەون بکات ،
کاتێک هەریەکەیان خۆی بە (سەردەشت)ێکی ئازاد ئەزانێ و
خەون بە دەزگیران وعیشقێکی پاک دەبینێت..


شوان عوسمان

Leave A Reply

Your email address will not be published.