كێ مافیایە ؟

كامەران پەشێو:saro

بەداخەوە دوای بڵاووبوونەوەی ڕاگەیاندنی لیژنەی لیكۆلینەوە لەكەیسی سەردەشت هەواڵی دڵتەزین و ناخۆشمان پێگەشت هەواڵێكمان پێگەشتت ئەوپەڕی سووكایەتی بوو بە شەخسیەتی كاكە سەردەشت ئێستاش كەسانیك هەن بەچاوی بەستراوەوە خۆیان ئەكەن بەناو ماڵپەڕەكوردیەكانداو بی ئەوەی ڕەش و سپی لەیەك جیا بكەنەوە بڕیاری كوێرانە ئەدەن ئەگەر دەستیان پێت بگات ڕەنگە لەڕقا بیانەوێت بتكوژن یان پێویست بەدوودڵی ناكات كە ئەم كارە بكەن چوونكە كەسێك لەئاستی ویژدانی خۆی چاوی داخست ئەوا هەرگیز حەقیقەت بوونی نییە لای ئەم كەسانە ..
نازانم چی سوودێكم پێ ئەگات تاكو بڵیم كە سەردەشت عوسمان تیرۆریست بووەو ئەنسار كووشتوویەتی یان ڕەنگە ئەوەم لی بپرسنەوە ئایا چی سوودیك ئەكەی ئەگەر بڵێم دەسەڵاتی حیزبەسیاسیەكان ئاگاداری كووشتنی سەردەشتن ؟!! من لیرەوە وەڵامی ئەوە ئەدەمەوە كە ئەگەر ویژدانم ڕێگەی دام ڕۆژنامەنووسێك و خویندكارێكی زانكۆ بكەم بە تیرۆریست ئەوكاتە ئەتوانم سوودێكم پیگەشتبیت ئەگەر چاوەكانم كوێربیت لەئاستی نووسینەكانی سەردەشت عوسمان ئەتوانم بڵێم سەردەشت تیرۆریستە ئەگەر سەردەشت لەبوێریدا ناخی خۆی بڵاو كردبیتەوە ناتوانم بڵێم تیرۆریستەو هیچ سوودێكیشم پیناگات بەڵام تەنها ویژدانم ئاسوودە ئەبیت كە بڕوا بەوە نەكەم و هەست بەوە ئەكەم حەقیقەتیك ئەبینم ئیستاس كەسانێك هەن كوێر كوێر تەنها جەستەكانیان رۆِحێكی مردووی تیدایەو پەنجەكانیشیان وەكو تەختە لەسەر كۆمپیوتەرەكانیان دا ئەنین ئەو نووسەرانەی لەسەر سەردەشت ئەنووسن ئەوا ئەوان یان بە كۆمێنت وەلامی پرۆ پووچ ئەدەنەوە یان بە ئیمەیڵ ماستاوێتی ئەكەن..
ماوەیەك لەمەوبەر لەماڵپەڕەكوردیەكان ووتارێكم لەسەر مەترسیەكانی پایتەخت نووسی بەناونیشانی (پایتەخت لەمەترسیدایە) چەندین ئیمەیڵم لەسەر ئەوە بۆ هاتووە كە من هەڵەم لەوەی نەم ووتووە سەردەشت تیرۆریست بووە یان دەلێن تیرۆر وەك مافیا وایەو لە ئەورووپاش هەیەو پۆلیسی دەرەوە چارەی ناكات ، من ئێستاش دووبارەی ئەكەمەوە كە ئەنجامێكی لیژنەیەك كە دەسەڵات هەیمەنەی تەواوی بەسەوەرەوە هەیەو لەم ووڵاتەش دەسەڵات هی دوو حیزبە دەڵێم ئەنجامەكە بەڕاست نازانم و بگرە نەك من خەڵكی عەوامیش پێكەنینیان بەم ئەفسانە دێت هیچ نەبوایە كارێكیان بكردایە كە كەسانییك بخەلەتینن كە خویندنەوەیان بۆ شتەكان نییەو ئاگاداری هیچ وەزعیك نین بەڵام خۆشبەختانە ئەم كەسانە خۆیان پیكەنینیان بەو ئەنجامە دێت ئیتر من یان هاوپیشەكانم بەچی ویژدانیكەوە بروا بكەین..
بوونی ئەنسارو مافیا ئەمە ئەو هیرشانەیە ئەكریێتە سەر من بە ئیمەیڵ بۆیە هەرگیز دەسەڵاتی كوردی هیچی لەمافیا كەمتر نەبووە بەڕفاندن بیت یان تیرۆر یان هەڵگیرسانی شەڕی براكوژی ڕۆژنامەنوسێك لەشاری ئارامیدا بڕفینرێت چواردەورت پۆلیس بیت فریات نەكەون بەبازگەیەك تیپەڕبیت دەسەڵات ئاگادارنەبیت ئیتر ناوی بنیم چی جۆرە كووشتنیك چی جۆرە ڕفاندیك چۆن متمانەی ئەمنیەتمان بەهیزبیت ؟ئایا مافیا یان تیرۆریست یەكجاری و بەوجۆرەش لیهاتوو بێ ترسن …؟ ئەمانەو چەندین پرسیاری تر كە تا ئیستا وەڵامیان نییە ئیتر چۆن دان بەوەدا بنیم بەهەندیك قسەی پڕوپووچ بڵێم تیرۆریست وەك مافیا وایەو لە ئەورووپاش ئەمە ئەكەن ئایا بەبەرچاوی پۆلیسیكی ئەورووپاوە مافیا ئەتوانێت خویندكاریك برفینیت ئەی ئەگەر بینران قسە ناكەن؟…..
كوشتنی ڕۆژنامەنووسێك بۆ دەسەڵات بیت یان ئەنسار یان مافیای ئەورووپی بیت یان كوردی زۆر ئاسانە چوونكە ڕۆژنامەنووس چەكی پی نییەو پشتی لەدەسەڵاتەو ڕووی لەخەڵك هەركاتێك لەپشتەوە شمیریان لیداو كووشتیان و كەس نەیزانی حەتمەن دەسەڵات لەپشتەوەیە ، كاكە سەردەشت كاریكی نەكردووە خەڵكی لەخۆی بتۆرێنیت تەنها پشتی كردووەتە دەسەڵات و ڕووبەڕووی وەساوەتەوە ئەگەر سەردەشت عوسمانیكمان لەكیس چووبیت هەموومان وەك سەردەشتین چی یەكێتی و چی پارتی و چی حیزبەبچچووكەكانی تر بیانەوێت ڕۆژنامەنووس لەناوبەرن هیچ سوودێكیان پێناگات دەبێت خۆیان ئەزموون لەوەوە وەربگرن دەسەڵاتی بەعس چەندی لێ سەركووت كردن و چەندی لیكووشتن ئایا بێدەنگ بوون؟ كەواتە كووشتنی ڕۆژنامەنووسان وەزعەكە خراپ ئەكات باش نابیت چیتر دەسەڵاتیكیش بە ڕەخنەوە جوان نەبیت هیچ لە هیتلەرو مۆسۆلینی و سەدام كەمتر نابیت ئەوان بەهێزو فشار جیهانیان كاول كردبیت ئەوا دەسەڵاتی كوردی وەكو كابووس لەخەودا دەتخنكێنیت و سبەینیش لیژنەیەكت لەسەر ئەگرن و دەڵێن جەڵدە لیی داوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.