ئایار 18, 2026

پێشکەشە بە شەهیدی قەڵەم “کاوە گەرمیانی

مۆمێکیان بە غەدر سەربڕی
وڵات بوو بە یەکپارچە لە گڕ
لە سەرەوە،
جۆگەیەک بەندکرا
لە خوارەوە،
لافاوێک هەستا
هاوارێک خامۆش نەدەکرا
بە زیندوویی نێژرا
لەبن خاکیش حەجمانی نەبوو و
هەر دەجوڵا
گۆڕ بوو بە تونێل و
تا دەهات درێژ دەبووەوە
تا لە هەموو شار دەنگی دایەوە
قەڵەمێکی ئازا،
خۆی تیکەیەکی نەبوو بیخوا
داوای نانی بۆ ئەوانی دی دەکرد
کە نوکەکەی شکاو تیرۆرکرا

ڕوبارێک دێڕی بە هاژەی لێ بەجێما

 

٢٠٢٥/١٢/٥
شیروان عوسمان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *