ئا: ئاوێنه
كاوه گه‌رمیانی، كه رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان كارده‌كات، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی دوای ١٧ی شوباته‌وه، 7 جار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ری‌و جه‌ختیشی كرده‌وه كه بارودۆخی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ناوچه‌كه‌یاندا “مه‌ترسیداره”.
كاوه ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ناسراو به (كاوه گه‌رمیانی) رۆژنامه‌نووسێكی ته‌مه‌ن سی ساڵه‌و ماوه‌ی ده ساڵه وه‌ك رۆژنامه‌نووس كار ده‌كات‌و سه‌ره‌تاش له‌ڕۆژنامه‌ی (شارستانی)و رۆژنامه‌ی (خه‌ڵك) ده‌ستیپێكردووه، دواتر له‌ساڵی (2007)ه‌وه وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه)و رادیۆی (ئازادی) سه‌رقاڵی كاركردنه له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان.
كاوه له‌دوای رووداوه‌كانی (25)ی شوباتی ناوچه‌ی گه‌رمیان‌و ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان، به‌هۆی رووماڵكردنی رووداوه‌كانه‌وه حه‌وت جار رووبه‌ڕووی ده‌ستگیركردن‌و لێدان‌و هه‌ڕه‌شه بووه‌ته‌وه‌و جارێكیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار كراوه‌و دوو رۆژ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بووه كه دواین جار رۆژی (24/4) بووه له‌كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانێكدا له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی كه‌لار رائیدێكی ئاسایش بانگی كردووه‌و زلله‌یه‌كی لێداوه‌و مۆبایله‌كه‌ی لێوه‌رگرتووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا كاوه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌لار تۆماركردووه.
گه‌رمیانی، جگه له‌و سكاڵا یاساییه، دوو جاری دیكه‌ش سكاڵای تۆماركردووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا “تائێستا سیسته‌می دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ نییه‌و به‌رپرسه‌كان ده‌ستگیر ناكرێن”.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسی له‌وه‌كرد كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ئاسایشه‌كان پێیانوتووه “سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندان” ده‌كه‌یت، له‌كاتێكدا ته‌نها رووماڵی رووداوه‌كانی كردووه‌و وتی “ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی له‌میدیا ئه‌هلییه‌كان ئیش ده‌كه‌ن به‌چاوی دوژمنكارانه سه‌یر ده‌كرێن، چونكه راستی نیشان ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت له‌كاتی ده‌ستگیركردنمدا به‌دار‌و بۆكس لێیان ده‌دام، هه‌روه‌ها ده‌ستیان خستووه‌ته ناو ده‌مم بۆئه‌وه‌ی بمخنكێنن، جگه له‌وه‌ش كامێرا‌و ریكۆرده‌كه‌یان شكاندووم‌و دواتر به ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرد گواسترامه‌وه بۆ گرتوخانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان كه به‌بێ فه‌رمانی دادگا ماوه‌ی چوار كاتژمێر زیندانی كرام، ئێستاش ژیانم له‌مه‌ترسیدایه”.
كاوه گه‌رمیانی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌كۆی ئه‌و بابه‌ته رۆژنامه‌وانییانه‌ی له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناوچه‌ی گه‌رمیاندا ئاماده‌ی كردبوون، له‌دوو توێی كتێبێكدا به‌ناوی (گه‌رمیان له‌نێو به‌ڵگه‌نامه ره‌شه‌كان)دا بڵاویكرده‌وه‌و له‌و رووه‌شه‌وه وتی “به‌هۆی ئه‌و كتێبه‌شه‌وه چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی دیكه‌م لێكراوه، به‌ڵام هیچ هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستگیركردن‌و لێدانێك ساردم ناكاته‌وه له‌كاركردن”.
ئه‌م رۆژنامه‌نووسه هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا حه‌وت جار هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام له‌ماوه‌ی كاركردنیدا‌و له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ده جاری دیكه‌ش ده‌ستگیر كراوه‌و ئازار دراوه.
كاوه گه‌رمیانی كه ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان‌و جیهانیشه، جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌تا ئێستا سه‌ندیكا “هه‌ڵوێستیان نه‌بووه” به‌رامبه‌ری‌و ته‌نانه‌ت “به‌یاننامه‌یه‌كیشیان” له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی كراوه‌ته سه‌ری ده‌رنه‌كردووه‌و وتی “له‌كاتێكدا ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به من كراوه، بێحورمه‌تییه به‌رامبه‌ر سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان كراوه”، هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد كه ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ش بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی زیاتری ئازادی راده‌ربڕینه له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان، وتیشی “ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌گه‌رمیان زۆر مه‌ترسیداره‌و ژیانمان له‌مه‌ترسیدایه”.
گه‌رمیانی روونیكرده‌وه كه له‌كاتێكدا رۆژنامه‌نووسان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت، به‌ده‌ستبه‌ستراوی ده‌هێنرێنه به‌رده‌م دادگا‌و “به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر” ده‌ستگیر ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسان سكاڵا له‌سه‌ر به‌رپرسێك تۆمار بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پێشیلكارییانه‌ی رۆژانه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و به‌رپرسه ناپرسرێته‌وه.
ناوبراو روونیكرده‌وه كه یاسای ساڵی (1992)ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری كردووه‌و له‌بواری جێبه‌جێكردنیشدا ئه‌و یاسایه “ناوێكی بێ ناوه‌ڕۆكه” چونكه رۆژنامه‌نووس سوكایه‌تی‌و زیندان‌و غه‌رامه‌و كه‌له‌پچه كراوه‌و له‌و رووه‌شه‌وه نموونه‌ی خۆی هێناوه كه بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌پێی ماده‌ی (433)ی یاسای عێراقی تایبه‌ت به (تۆمه‌تی چه‌واشه) ته‌وقیف كراوه كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا ئه‌و یاسایه كاری پێكراوه، له‌كاتێكدا هێشتا تۆمه‌تباره‌و هیچی به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك خۆی وتی “وه‌كو تاوانبارێكی مه‌حكوم مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كرا”.
ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره 273 ـ (3/5/2011)، رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، وه‌ک رێزلێنانێک بۆ یادی تیرۆرکردنی، بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌پێویست ده‌زانین.