دووه‌م ساڵیادی شەهیدکردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) له له‌نده‌ن بەرز راگیرا !
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 2012/05/05 چه‌تری ئازادی له له‌نده‌ن دووه‌مین ساڵیادی سه‌رده‌شت عوسمان-ی بە مەراسیمیک بەرز راگرت . له یاده‌که‌دا ژماره‌یێکی به‌رچاوی ڕه‌وه‌ندی کوردی ئاماده بوون و بەرنامەکە به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه‌چوو: .
سەرەتا بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی سەردەشت و سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی لە کوردستان دەستی پێ‌کرد . دواتر کورته باسێك ده‌رباره‌ی میژووی تیرۆر و ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێشکەش کرا . بە داوی ئەودا به‌شدار عوسمان برای شه‌هید سەدەشت پەیامی خێزانەکەیانی لە یادی دوو سالەی تیرۆری سەردەشتدا خوێندەوە کە تیایدا چەندین لایەنی کەیسی سەردەشت و سیناریۆکانی دەسەلاتی بۆ ئاماده‌بووان ڕوون کرده‌وه. به‌یاننامه‌ی چه‌تری ئازادی له لایه‌ن به‌رپرسی چه‌تری ئازادی شه‌پۆڵ عه‌لی عه‌سکه‌رییه‌وه خوێندرایه‌وه ..
لەلایەن بەشی ئەرشیفی چەتری ئازادیەوە پارچە ڤدیۆیەک نیشان درا کە چەند لایەنی ژیانی گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی رادەربڕین نیشان دا و چەند لایەنێکی خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات و پێشێلکاریەکانی دەسەڵاتی لە سەرکوتی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و ڕۆژنامەگەریدا لە خۆ گرتبوو . .
بە دوای ئەودا باسێك لە ژێر ناوی ” پەیامی بابه‌ت و وتاره‌کانی سه‌رده‌شت عوسمان ” له لایه‌ن د.که‌مال میراوده‌لی-یه‌وه که شیکردنه‌وه‌یێکی بابه‌تییانه‌ی نووسینه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسی شه‌هید بوو پێشکەش کرا. .
پاشان مایکی ئازاد تەرخان کرا بۆ ئامادەبوان کە لەو مینبەرەوە چه‌ندین که‌سایەتی و لایەنی سیاسی به‌شدارییان کرد و پەیام و ڕای خۆیان دەربڕی سه‌باره‌ت به پرسی ئازادی لە کوردستان و پەیامەکانی سەردەشت عوسمان و سیناریۆکانی دەسەڵات بۆ بەلاڕێدا بردنی مەسەلەی تیرۆری سەردەشت وەک مەسەلەی سەرکوتی ئازادی رادەربڕین لە کوردستان . وە چەندین پارچە هۆنراوە بۆ گیانی سەردەشت و شەهیدانی تری ڕێگای ئازادی خوێندرانەوە ، ئەم بەڕیزانە بەشداری مایکی ئازادیان کرد :
هێمن که‌ریم شیعرێکی خوێنده‌وه/سه‌عید ئارمان په‌یامی حزبی حیکمه‌تیست/ سه‌ردار محه‌مه‌د په‌یامی ئه‌نجومه‌نی گۆڕان له له‌نده‌ن/د.که‌مال مه‌جید/ گۆنا سه‌عید په‌یامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ دڵشاد حافز/فه‌رهاد مارف/ ئاسۆ باران/ هۆزان مه‌حمود/ ئاراس هه‌ڵه‌بجه‌ییی/ ئه‌رسه‌لان/ سامان سه‌رده‌م به پارچه شیعرێك/ نادییه مه‌حمود (به عه‌ره‌بی) عه‌لی مه‌ناز ڕۆژنامه‌نووس خه‌ڵکی باکوری کوردستان/م. بێستون/ ئاسۆ که‌مال/ کاوه قه‌ره‌داغی. دوباره و له کۆتاییدا به‌شدار عوسمان درێژه‌ی به باسه‌که‌ی پێشووی خۆی دا و وەلامی هەندێک لە بۆچوون و سەرنجەکانی ئامادەبوانی دایەوە و پشتیوانی خۆی و بنەمالەکەیانی نیسان دا لا هەر هەوڵێکی ئازادیخوازان بۆ زیندوو راگرتنی کەیسی سەردەشت و مەسەلەی ئازادی لە کوردستان .
شایانی باسە کە لە کۆبونەوەکەدا دوو پێشنیار خرایە بەردەم چەتری ئازادی کە یەکەمیان کارکردن له ده‌ره‌وه بۆ دامە زراندنی لیژنه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ بە بەشداری چەتری ئازادی و نوێنەری بنەمالەی سەردەشت و لایەنێکی نێو دەولەتی بۆ لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی تیرۆری سەردەشت و دووەمیان دروست کردن و دانانی په‌یکه‌رێکی ڕەمزی بوو بۆ سەردەشت عوسمان له له‌نده‌ن ، ئەم دوو پێشنیارە وەک ناڕەزایەتیەک لە بەرامبەر هەڵوێستەکانی دەسەلاتی هەرێم خرانە ڕوو کە لە لایەک وەڵام بە دامەزراندنی لیژنەی سەربەخۆ نادەنەوە و لە لایەکی تریش ڕێگە بە دانانای پەیکەری سەردەشت نادەن لە کوردستان ، هەر بۆیە هەردوو پێشنیارەکە بوونە جێگای ڕەزامەندی زۆربەی ئامادەبووان و خرانە دەستوری کاری داهاتووی چەتری ئازادیەوە .
له کۆتاییدا به‌شداربووان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕاگەیاندنی ڕۆژی 5/5 وەک ڕۆژی ئازادی لە کوردستان دەربڕی . .
به‌شی ڕاگه‌یاندنی چه‌تری ئازادی
2012/05/06