سه‌رده‌شت گۆرانی دیکه‌ی مابوو بۆ وتن
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
ئه‌وانه‌ی چۆله‌که‌کان ده‌کوژن شایانی ئه‌وه‌نین گوێ له‌چریکه‌ی چۆله‌که بگرن، ئه‌وانه‌ش کانیاوه‌کان کوێرده‌که‌نه‌وه، شیاوی ئه‌وه‌نین ئاوی هیچ کانیه‌ک بخۆنه‌وه، سروشت هی مرۆڤه پاک‌و دڵسۆزه‌کانه نه‌ک بکوژو جه‌لاده‌کان. سه‌رده‌شت وه‌ک مرۆڤێکی پاک خه‌ونی بینی، خه‌ون بینین له‌وڵاتێکدا که‌ده‌بێت پۆلیس خه‌ونه‌کان لێکبداته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که‌ئیتر مرۆڤی ئه‌وتۆمان نه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی ئازایانه ببینن، تۆ بڕوانه له‌و رۆژه‌وه‌ی سه‌رده‌شت‌و سۆران‌و کاوه دایان له‌شه‌قه‌ی باڵ‌و شه‌قیان له‌و قه‌فه‌سه هه‌ڵدا به‌منه‌ته‌وه بۆ ئێمه‌یان ناوناوه نیشتمان‌و له‌دۆزه‌خێک زیاتر هیچی تر نیه.
سه‌رده‌می خه‌ون بینینیش نه‌ما، خه‌ونی مه‌زن، بۆیه ئێمه ئه‌وانه‌ی ماوینه‌ته‌وه له‌دۆزه‌خه‌که‌دا مافی خه‌ون بینینیشمان نیه، چه‌ند شه‌رم‌و شوره‌ییه رازی بین به‌وه‌ی خه‌ونیش نه‌بینین، سه‌رده‌شت خه‌ونی گه‌وره‌ی بینی پێشیوابوو ئه‌م خه‌ونانه کۆده‌که‌نه‌وه‌و له‌دوای ئه‌وه‌وه هه‌ر ته‌نیا ده‌سپێکردن نیه له‌سه‌ری دێڕه‌وه، ئه‌و لای وابوو، له‌دوای ئه‌وه‌وه رای گشتی دروستده‌بێت‌و چه‌رخه‌که به‌جۆرێکی تر ده‌گه‌ڕێت، ئه‌و لای وابوو ئیدی سپارتاکۆسه‌کان شه‌قام پڕده‌که‌ن له‌ئاوازی ئازادی و ئه‌ویش له‌وسه‌ره‌وه دێته‌وه ناومان تاگۆرانیه تازه‌که‌یمان بۆ بڵێت.
سه‌رده‌شت گۆرانیه‌کی تازه‌ی هه‌بوو بۆ وتن، گۆرانیه‌ک که بون‌و مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی له‌وشه‌کانی ده‌ڕژا، ئه‌و له‌گۆرانیه تازه‌که‌یدا له‌و ده‌رگایانه‌ی ده‌دا، که‌ئێمه به‌ترسه‌وه باسمان ده‌کردو نه‌مانده‌وێرا به‌لایاندا تێپه‌ڕین، ئه‌و زوو له‌گۆرانیه نه‌وتراوه‌که‌یدا باسی ئه‌و جه‌نگه‌ڵه‌ی بۆ کردین که تونه لاشه‌کانی جوانیه‌کان قوت ده‌ده‌ن‌و مانایه‌ک بۆ بون ناهێڵنه‌وه، له‌شوێنێکه‌وه به‌ئێمه‌ی وت مه‌ترسن بڤه‌ی لێ ده‌باری.
له‌شوێنێکه‌وه ده‌ستیپێکرد که‌سه‌ری ئه‌و سه‌ری وتن بوو، ئه‌و له‌گۆرانیه نه‌وتراوه‌که‌یدا دڕی به‌وشه شه‌رمنه‌کانی ئێمه ده‌داو وشه‌ی نوێی له‌سنگی ئه‌و کۆتوبه‌ندانه ده‌چه‌قاند که‌ده‌مێک بوو ئازایه‌تیان له‌مرۆڤی ئه‌م سه‌رزه‌مینه سه‌ندبوه‌وه، ئه‌و له‌شوێنێکه‌وه ده‌ستیپێکردو ئێمه نه‌مانتوانی ته‌واوی بکه‌ین، نه‌مانتوانی دنیای دوای سه‌رده‌شت به‌جۆرێک بۆ خۆمان دابڕێژینه‌وه، که له‌دنیای به‌ر له‌و نه‌بێت ئه‌مه بۆ کاوه‌و سۆرانیش هه‌روابوو، نه‌مانتوانی دنیایه‌کی باشتر دروستبکه‌ین، دنیایه‌ک گۆرانیه تازه‌که‌ی سه‌رده‌شتی ئازادانه تیادا بوترێت، گۆرانیه نه‌وتراوه‌که‌ی سه‌رده‌شت که‌ده‌بوایه ئێمه ته‌واومان کردایه.