“٤٨” کاتژمێر …
ئەوەی “سەردەشت”ی تیرۆر کرد ، بنەماڵەی بارزانی تیرۆریست بوون .
ئەوانەی خوێنی “سەردەشت”یان خواردەوە ، ئەوانە بوون کە وێنەی “سەردەشت”یان ئەکرد بە ڕووخساریانەوە و ئەیانووت”هەموومان سەردەشت”ین ! ئەوانە ئەو ڕووتە تەڕپۆش و زوڕناژەن و گەوادانەن … کە هەنوکە بە قات و بۆینباخەوە “وەزیر و ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی شارەوانی و قایمقام و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی و تەڕپۆش و زوڕناژەنەکانی … بەناو میدیای ئازاد و کۆمپانیاکانن .
ناوم لێمەپرسن … ! لەسایەی “شۆڕشگێکانی کوردەوە هەنوکە ، گەوادی و خۆفرۆشی ، باشترین پیشەیە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان و ڕێزگرتنت لە کۆمەڵە-گادا .
ئێمە ویستمان بە ئازادی بژین ، سەردەشت هات بە دەنگمانەوە . بنەمالەی بارزانی تیرۆریان کرد . بەڵام هەرگیز نەیانتوانی بیروباوەڕ و خەونەکانی بکوژن .
ئەرکی ئێمەیە تۆڵەی سەردەشت بکەینەوە .
ئێمە لەسەر ڕیگاکەی “سەردەشت”ین ، بەڵام هیچ هەنگاوێک بۆ ئامانجەکان هەڵناهێنین تا بگەینە ئەنجام !
ئەگەر ئەوە بۆ نەوەکانی دووای خۆمان جێبهێڵین ، ئەوە ئێمە دەبینە کوشتنی “بیروباوەڕ و خەون و ئامانجەکانی ، سەردەشت ” .
کەواتە هیچمان لە تیرۆریستەکان کەمتر نیە ، کە بە جەستە “سەردەشت”یان تیرۆر کرد .
ئێمەش بەبێ کرداریی‌و هیچ لەبارا نەبوونمان ، “خەونەکانی” ئەکوژین …!
“٤٨” کاتژمێر :
ئەو کاتە زێڕینانەن کە دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیس … لە دووای ڕفاندنی هەر کەسێک بە هەر هۆکارێک ، دەبێت هەوڵی دۆزینەوەی کەسەکە بدات .
دووای تێپەڕبوونی ئەو کاتە ، مەرگی کەسە فڕێنراوەکە حەتمییە .
ئەمەریکییەکان ئەڵێن : ئەوەی دووژمنی خەڵکی ئەمەریکایە ، ئەوانەن کە دەرمانکێشن و بازرگانی بەدەرمانەوە ئەکەن .
ئەوەی دووژمنی خەڵکی کوردستان و دانیشتووانەکەیەتی ” بنەماڵەی بارزانی و جەلالی یەک و جەلالی دوو و ئیسلامیی و کۆمپانیاکانیترن …
ئەوەی دەسەڵاتی هەیە و بەشداری ئەو دەسەڵاتەیە ” دەرمان کێشن و دەرمان فرۆشەکانن … خائین و خائینزادەکانن … نیشتیمان فرۆش و جەللادەکانن … گەواد و بەدڕەوشتەکان و نەوت دز و فەسادەکان و هتد …
ئه‌م شه‌و زۆر توڕه‌یه خودا
ئه‌م شه‌و (کاوه‌ی ) جوانه‌مه‌رگ گه‌یشته
به‌ر ده‌رگای خوادا
فریشته‌ی به‌رده‌می قاپی خودا
له دووره‌وه مرۆڤێکی سه‌رتاپایی
بینی له خوێنا
کاوه ووتی : ئه‌ی فریشته ده‌رگای
خوداوه‌ندم لێ بکه‌ره‌وه
فریشته پرسی : چ دڕنده‌یه‌ک ده‌ستی
خۆی به تۆ سور کردووه ؟
کاوه وتی : من له ڕێگایه‌کی زۆر دورم بڕیوه
ڕێگه‌م بده با تۆزێک بحه‌سێمه‌وه
فریشته‌ی به‌ر قاپی وتی : من به‌بێ پرسی خودا
ناتوانم ده‌رگای به‌هه‌شت بۆ هیچ
که‌سێک بکه‌مه‌وه …!
فریشته رۆیشت و
کاوه‌ش به لێشاو خوێنی له‌به‌ر ئه‌ڕۆی
له‌به‌رده‌می قاپی خودادا
پاشماوه‌یه‌ک فریشته گه‌ڕایه‌وه و
وتی : خودا زۆر توڕه‌یه و فه‌رمانی کرد
من ده‌رگاکه نه‌که‌مه‌وه
خودا وتی : من بۆیه هزرم دانێ
بیرکه‌نه‌وه
قاچ و ده‌ستم به ئێوه‌دا ، تا خێراکه‌ن
که‌للەی سه‌ری جه‌لاده‌کان پانکه‌نه‌وه
چاوم دانێ تا بتوانن جه‌لاده‌کان
بناسنه‌وه
که‌چی کار به‌هیچیان ناکه‌ن …!
له باتی که‌لاکی ئه‌وان
مه‌رگی ئێوه‌م بۆ دێته‌وه ! …
بڕۆره‌وه بۆ سه‌ر زه‌ویی و
به هه‌مووان بڵێ : خودا بڕیاریداوه
جێگای هیچتان ناکه‌مه‌وه
ژیانم به ئێوه‌دا تا تیا بژین
که‌چی ئێوه وه‌ک و مه‌ڕێک
له‌به‌رده‌می جه‌لاده‌کان ئه‌تلێنه‌وه
بڕۆ و پییان بڵێ : یان لاشه‌ی جه‌لاده‌کان
ئه‌نێرنه‌وه و
تۆڵه‌ی هه‌مووان ئه‌که‌نه‌وه
یاخود خودا جێگای هیچ که‌س ناکاته‌وه .
گه‌ر چاوه‌ڕین پێغه‌مبه‌رێک ڕزگارتان کات
کارێکی وا بۆ ئه‌به‌دی ناکه‌مه‌وه .
بڕیارێکه و خوا داویه‌تی
هه‌رگیز لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه
جێگای هیچ که‌س ناکاته‌وه
تا تۆڵه‌ی هه‌مووان نه‌که‌نه‌وه
تا که‌لاکی بۆگه‌نی گشت جه‌لادان
نه‌نێرنه‌وه …
تێبینی : لە دووای تیرۆر کردنیی “کاوە گەرمیانی” ئەمەم نوسیووە .8 December 2013 · Edited ·
ئەو وانەیەی “جیڤارا” کە هەموومان ئەتوانین لێوەی فێربین :
کاتێک جیڤارا خوێندکارە ، هاوڕێکانی خۆپیشاندانێک ڕیکدەخەن و داوای لێدەکەن بەشداری خۆپیشاندانەکە بکات .
جیڤارا لە وەڵام پێیان ئەڵێت : ئێوە ئەتانەوێت بێم سەر شەقام ، تا دەزگا ئەمنیەکان تەقەمان لێبکەن و بمانکوژن یان بمانکرگن و پڕ شەقمان بکەن ؟! من کاتێک دێمە سەر شەقام ، کە وەک ئەوان منیش چەکێکم پێبێت .
گەل ئامادە نییە .
بۆیە تیرۆری ” بەکر و سۆران و سەردەشت و کاوە و قوربانییەکانی ١٧ شوبات … ڕاینەچڵەکان و ڕایناچلەکێنێ .
گەل ، بۆتە مێگەل .
کۆمەڵگا ،بۆتە کۆمەڵە-گا .
بیر لە هیچ ناکاتەوە و ناتوانێت بکاتەوە ، جگەلە ئالیکەکەی.
ئەوەی “جۆرج ئۆڕوێڵ” ، لە ڕۆمانەکەی ناوی ناوە ” مەزرای حەیوانەکان” .
2- بۆ ئه‌وانه‌ی زۆر بێده‌سه‌لاتن و بۆ خۆ ڕزگارکردن هه‌میشه له به‌رپرسیاره‌تی ، په‌نا بۆ خودایه‌ک ئه‌به‌ن تۆڵه بکاته‌وه ، یان حه‌ق بسێنێته‌وه !
جا ئه‌و خودایه لای من خودی مرۆڤ خۆیه‌تی “سروشت بە گشتی و مرۆڤی سروشتتیە .
لای تۆ چیه ئه‌وه شتێکی تره ؟!
ئه‌و خوایه‌ی تۆ ، نه هۆکاری هیچ کاره‌ساتێکه و نه فرایاد ڕه‌سی هیچ شتێکیشه . خۆت هۆکاریی و خۆشت ده‌بێت ببیته فریادڕه‌سی خۆت .