کەیسی سەردەشت عوسمان لەلای ئازادی خوازان کراوەیە

مستەفا باهر:Mustafa-Bahir

سەردەشت عوسمان لە رۆژی ٤/٥/٢٠١٠ لەبەردەم کولیژەکەی خۆی لە ناوراستی شاری هەولیر رفیندراو رۆژی دوایی بەکوژراوی لە موسل دۆزرایەوە.

گومان لەودا نیە کە هیچ گروپ و کەسێک ناتوانیت کاری وه‌ها بکات، بەتایبەتی ڕۆشتن بۆ موسل دەبیت بە چەندەها بازگەدا تێپەربیت کە ئەمه‌ش کاریکی زۆر قورسە بۆ کەسانێک گه‌ر سەر بەدەسه‌ڵات نەبن.بۆیە پەنجەی گومانەکان هەموی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هەولیرە. حوکمڕانانی هەولیر بەرپرسن لەتیرۆری سەردەشت عوسمان تا ئەوکاتەی بکوژانی دەدۆزرینەوەو به‌ئاشکرا دەدرین بە دادگا.

کەم کەسی کوردزمان هەیە لە کوردستان و دەره‌وەی کوردستان کەیسی سەردەشت عوسمانی نەبیستبیت، کەم کەس هەیە لە کوردستان نەزانیت کە دادگایی کردنی بکوژانی سەردەشت عوسمان جگە لە سینارۆیەکی گالەتەجارانە هیچی تر نەبوو.ئەم زانیاریانەش زیاترلە رێگای رۆژنامە و گۆڤارە ئەهلیەکان و دەزگای راگەیاندنی حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان و بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆران. لە ناو ئەوانیشدا کەناڵیknn. بلاو دەکرایەوەو دەگەیندرایە هاولاتیان. ئەم دەزگایانە رۆڵی بەرچاویان هەبوو لە ئاگادار کردنەوەی هاولاتیان لە خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان.

به‌شێوه‌یه‌ک تا وای لێهات زۆریک لەخەلکی کوردستان و هەلسوراوانی بزوتنەوەی گۆران وایان پێشبینی دەکردکە گۆران بچیتە دەسلاتەوە ئەم کەیسەوئەو کەیسانەشی کە لەم شیوەیەن هەمو چارەسەر دەکات و بکوژانی ئەم کەیسانە دەداتە دادگا.(هەرچەند من بۆ خۆم هیچ کات هیچ چاوەروانیەکم لەم بزوتنەویە نەبوە چونکە ئەمانەش چەندەها کەسی وەک سەردەشت عوسمانیان تیرۆر کردوە. خاوەنی چەندەها کەیسی له‌و شێوه‌یه‌ن)

ده‌سه‌ڵاتدارانی هەولیر هەمیشە لەهەولی ئەوەدا بوون کە ئەم کەیسە دابخەن وکاری جدیشیان بۆ ئەم مەبەستە کردوە.یەکیک لە کارەکانیان رێکەوتن بوە لەگەل بزوتنەوەی گۆران.پاش ئەوەی کەپارتی لەگەل گۆران ریکەوت، بارزانی بەلینی پێدان کە بەشداریان دەکات لە ده‌سه‌ڵات.لە بەرامبەری ئەمەشدا رێکخەری بزوتنەوه‌ی گۆران(نەوشیروان مستەفا) به‌ڵێنی بە بارزانی دا کە هەمو هەولی خۆی بخاتە گەر بۆ ئەوەی چوار سالی ئارام بخولقینیت. هەربۆیە لەوکاتەوە بزوتنەوەی گۆران لەهەولی ئەودا بوە کە ریگری بکات لەهەمو خۆپیشاندانو نارەزایەتیەک. هەمو ئەو کەیسانەش کە پەیوەندیان بە تیرۆرەوە هەبوە،بەتایبەتی ئەوانەی کە پەنجەی تاوان بۆ پارتی رادەکێشرا، داخات و لە دەزگای راگەیاندەنەکانیانەوە هیچ قسەی لەسەر نەکات.هەربۆیە لەوکاتەوە تەلەفزیونی knn بەهیچ شیوەیەک لەم کەیسە نزیک نەبوەتەوه‌.

به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان دەبیت ئەوە باش بزانن کە کەیسی سەردەشت عوسمان وکەیسە هاوشیوەکانی، لەلای ئازادی خوازانو خەلکی کوردستان بەکراوەیی دەمینیتەوە. رۆژیک دەبیت کە بکوژانی سەردەشت عوسمان وهەمو ئەوانی تریش لە دادگایەکی ئاشکرای جەماوەریدا دادگایی بکرین.

٤/٥/٢٠١٥

هلسنکی

Leave A Reply

Your email address will not be published.