کـــات نابێت، “سەردەشت”مان بیرباتەوە

لاست ئەمین:sardasht osman (67)

ئێمه‌ هه‌ر هه‌موومان ده‌مرین ، ده‌با له‌پێناو ئازادیدا بێت.”هۆ شی مین”
ئه‌گه‌ر نه‌توانین به‌ ئازادی بژین ، باشتر وایه‌ به‌ باوه‌شێکی کراوه‌ پێشوازی له‌ مه‌رگ بکه‌ین .”مهاتما گاندی”
ئەگەر ڕۆژێک “گەل” ویستی بژی ، هەردەبێت “سەردەشت” بێت بە دەمییەوە .
کە “گەل”یش نەیویست بژی …! “سەردەشت” بێزار ئەبێت و جێمان دێڵێت … تیرۆریستەکان ، “تیرۆر”ی ئەکەن و سەفەری بە هێمنی و بە بێدەنگی تێدەپەڕیت و کەس دەنگ ناکات . ئاخر “گەل”ی مردوو ، چۆن دەنگ بکات ؟!
سەردەشت عوسمان : یه‌كه‌مین زه‌نگی كوشتنم لێیدا …
دووا زەنگی کوشتنیشت بوو .
لای سەردەشت ، ژیان ناوەستێ و پیر بوون نییە و نوسینەکانیشی ڕییاکاری تێدا نییە . ئەو تەواو سروشتی و سادە ، هیچ ماددە لە خۆ ناگرێت ، ئاخر ماددە “مرۆڤ” لە هەموو بەهاکانی ڕووت ئەکاتەوە .
بکوژەکانیشت ، ماددە کۆیللە و دڕندەی کردوون … بەڵینیان داوە ، کوشتنەکەت دووانەخەن . مردنە تراتیژیاییەکەت وەک ژیانە تراژیدیاکەت پێببەخشن .
ئێستا کات (12) شەوە ، لە ژوورە خاڵییەکەم جگەلە ووشە هیچشتێکیتری لێنییە . چرک ، چرک … کاتژمێرەکەم تێدەپەڕیت و منیش دووا ساتەکانی ژیانم ئەژمێرم و چاوەڕێی بکوژەکانمم …
ئێستا پێاوێکی (قەزەم) ، لەسەری ڕەش ، کوڕەکانی کۆکردۆتەوە و حوسەڵەی نەماوە ، هەردێت و دەچێت … مقۆ ، مقۆیەتیی و بۆڵەی دێت … دەیەوێت بەهەرشێوەیەک بێت لە (صددام) بچێت !!!لە نێوان (من و نێچیر) کە هەردووکمان زاوایین .
نێچیر بەڕاستیی و پۆست و پلەیەکی بەرزی هەیە و ئامادەیی هەیە لە پیلانی تیرۆری من … منیش خوێندکارێکی زانکۆ و کوڕە هەژارێک ، بەڵام دەوڵەمەند لە هەموو ئەوشتانەی ئەوان نیانە . بێگومان من دەبمە (نێچیری) خەونەکەی ئەو پیاوە بچکۆلانەیەی ، کە قەدەرێک هێناوییەتی و ئێستا ژیان و مردنی ئێمە بەدەست ئەوە .
هاوسەرەکەم کە کچی ئەو پیاوە بچکۆلانەیەیە ، نامەیەکی لە گەرووی ڕووناکی پاسەوانێکا بۆ ناردووم . داوام لێدەکات هەرچی زووە ” شار” چۆڵ بکەم و خۆم دەرباز بکەم .
بەڵام من لە دیداری بکوژەکانم و بڕیارمداوە ئەم “شارە” چۆڵ نەکەم .
نامەیەکم لە (سۆرانی مەمە حەمە)وە بۆ هاتووە … باسی داگرتنی کاڵەوەکەی پاشام بۆ دەکات و بەدەم پێکەنینەوە تێمدەگرێت … پێم ئەڵێت : شه‌رم نییه‌ مرۆڤ، به پارووی خیانه‌ت بژی و له‌ فێڵ و پلانی شه‌یتان سڵکاته‌وه‌؟
وەڵامی نامەکەم دایەوە و پێم ووت : هاوڕێم دێم بۆ لات ده‌شزانم یه‌کێک له‌هۆکاره‌ چاره‌ڕه‌شه‌کانی مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌، که‌ سود له‌ ئه‌زمونی خه‌ڵکی تر وه‌رنه‌گرێ .
من دێم تا مووه‌کانی لاجانم سپی نه‌بووه‌ له‌داخی ئه‌م شاره‌ دێرینه‌م .
له‌داخی ئه‌م جه‌نگه‌ڵستانی تفه‌نگه‌ گه‌نجه‌ سووتاوه‌کان، گه‌نجه‌ خنکاوه‌کان، گه‌نجه‌کانی به‌ر ‌ڕووداوی ئۆتۆمۆبێل ڕۆیشتن، ئەو خاڵکانەی لەم شارە لە سینارێۆکانی ماڵی بارزانی بەناوی تەقینەوەی تیرۆریستان ئەبنە قوربانی … لە داخی ئەو و هەموو ژنە خنکێنرا و کوژراو و سوتاوە …که‌ هۆنراوه‌شیان بۆ ووترا هه‌موو ئه‌مڕۆ بیرچوونه‌وه‌ و دڵنیام دووای مەرگی منیش ، مەرگی زۆرێکیتر بەڕێوەیە …
ئێستا نیوەی شەوە ، گیانم ئاسودەیی ئەوێت ، دەزانم مردنم چەشنێک لە ئاسودەییم بۆ فەراهەم ئەکات … ئاخر من بڕیارمداوە ، خۆم مردنی خۆم دیاریبکەم . خۆم بڕیارمداوە مردنەکەم چۆن ئەبێت ، لە کوێ ئەبێت و بەدەستی کی ئەبێت …؟
من بڕیارمدا خۆم و قەڵەمەکەم و ووشەکانم ،لە کوێ ” ناعەدالەتی هەبێت ،من لەوێ بم … لە کوێ بەختەوەری مافیا و خائینەکان هەبێت ، من ئەوێ بلەرزێنم …
کاتم نیە بیر لە مردن بکەمەوە ، تەنها تەمزرۆم توند، توند باوەش بە مەرگدا بکەم .
کات درەنگە و چاوەکانم ماندوو بوون لە چاوەڕوانی ، بە ئاسودەیی خەو بە مەرگمەوە ئەبینم …
من دەزانم : نە سەرۆك خوایە نە كچەكەی .
بەڵام ئەوەش دەزانم ، پیاوێکی بچکۆلانە ئەگەرچی لە بەرزاییەکی ئەم وڵاتەوە دانیشتووە ، بەڵام هەر بچوکە . بۆ ئەوەی لە “صددام” بچێت ، بە خوێنی من تینووە . دەسەلاتیشی هەیە ، خوێنڕێژ و چڵکاوخۆر و کاسەلێسی زۆر لە چواردەورە … بۆیە مەرگم شتێکی حەتمییە .
ئاخر ئەو پیاوە بچکۆلەیە لە (DNA)دایە ، ئەو ناتوانێت پردێک دروست بکات ، ژیانی هەژارێک ڕزگار بکات ، هیچ کەس بەختەوەر و دڵخۆشبکات . بەڵام دەتوانێت لە یەک چرکەدا خاکێک سوتماک بکات و دەیان هەزار بکاتە قوربانی …
ناڕۆم لەم شارە ، کەس ناتوانێت ئەوساتانەی پێکەنیم ڕایان بگرێت … شارێک ، نیشتیمانێک ، هەموو سروشت بەدەممەوە پێکەنین …
خوێناویم ئەکەن ، دووا هەناسەم لێدەبڕن ، بەڵام هەرگیز بڕواکانام ناکوژن .
هەرگیز لە بیری خەڵکیم نابەنەوە .
لە دڵی خەلکیم دەرناهێنن .
کێ دەتوانێت ئەو وێنەیەی من بگڕێنێت ؟؟؟
کێ ئەتوانێت ساتەکانی بەختەوەریم بشێوێنێت ؟
کێ ئەتوانێت هەرگیز بە پیری من ببینێت ؟؟؟…
کێ ئەتوانێت وەک من ڕاستگۆ و مرۆڤێکی سروشتی بێت ؟؟؟…
جەبانینە مەترسن وەرن چاوەڕیی دیدارتانم ، تەقە بکەن ، دەتوانن من بکوژن ، بەڵام هەرگیز ڕیگاکەم نا .

بۆ یه‌که‌م جار چونه گیانی یه‌هودیه‌کان !
من یه‌هوددی نه‌بووم ده‌نگم نه‌کرد !
دواتر هیرشیان کرده سه‌ر پوڵه‌نێه‌کان
من پۆڵونی نه‌بووم هیچم نه‌گووت !
زه‌ختێان کرد له لیبراڵه‌کان
…من لیبراڵ نه‌بووم هیچم نه‌گووت
دواتر به کمونیسته‌کان گه‌یشت
کمونیست نه‌بووم هه‌ر به‌و پێیه هیچم نه‌گووت
بۆ ئاخر جار هاتن بۆ گیانی خۆم
هه‌ر چی هاوارم کرد که‌س نه‌ما بو که ده‌نگی هه‌ڵبڕێ.

3-5-2015

Leave A Reply

Your email address will not be published.