زەمەن لە سەردەشتمان دوور ناخاتەوە، نزیکمان دەخاتەوە

Shamal_Aliبەر لە ١٧ی شوبات, سەردەشت عوسمان و چیرۆکی سەردەشت عوسمان نیشانەی کۆتایی هاتنی قۆناغێک و دەستپێکردنی یەکێکی تر بوو.

سەردەشت ناونیشانی دابڕانی نەوەی نوێی کوردستان لە حزبەکانی کوردایەتی بوو. نیشانەی کۆتایی وەهم خۆشخەیاڵی بە دەسەڵاتی کوردایەتی بوو.

سەردەشت پێی گووتین بگرە هەر ڕۆژ پێمان دەڵێت کە ئەو جیاوازییە چینایەتیەی لەناو ئەم کۆمەڵگایەدا هەر ڕۆژە قڵشتەکەی فراوانتر دەبێتەوە، لە خەون و دنیابینی نەوەی نوێدا ڕەنگی داوەتەوە و ئەو ناکۆکیانە زۆر زەقترن لەوەی لەبیربکرێن، زۆر سەختتر لەوەن کە بە قوربانیدان هەوڵی یەک لا کردنەوەیان نەدەین.

سەردەشت هاواری نەوەی نوێیە دژ بە ستەم و نایەکسانی و سەرکوت
سەردەشت زمانی گێڕانەوەی خەونی نەوەی نوێی کۆمەڵگای کوردستان و قریشکەی خواستی قووڵی ئاڵوگۆڕە. بۆیە هەرساڵێک تێپەڕ دەبێت سیمای سەردەشت نەک کاڵ بگرە ڕوونتر دەبێتەوە.

زەمەن لە سەردەشتمان دوور ناخاتەوە، نزیکمان دەخاتەوە.

شەماڵ عەلی
٥-٥-٢٠١٥

لە پەیجی نوسەرەوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.