دەردە دڵێیەکانم …،بۆ هاوسەری خۆشەویستم “سەردەشت” ئێستا لەهەر جێگایەکی “سڵاو”

last aminنوسینی : لاوست ئەمین

سڵاو ئەی بەهاترین و بەنرخترین بێ وێنەترینی،سەرزەمین و ئاسمان
سڵاو …،
نوری چاوەکانم ….

ئەمڕۆ پێنج ساڵ ، بەسەر ڕفاندنی تۆدا تێدەپەڕێت ،لە لایەن باوکو براکانمەوە .
ئەمڕۆ پێنج ساڵ و چەند مانگێک تێدەپەڕێت ، بەسەر یەکەم نامەی داخوازی “تۆ” بۆ “من” …
ئەو ڕۆژە خۆشترین ڕۆژی ژیانی من بوو ، کە ئێستاش تاکە هیوایەک و خۆشییەک بۆ من مابێت ، خوێندنەوەی ئەو نامەیەتە …
من لەو ڕۆژەوە خۆم بە “هاوسەری ” ، تۆ ئەزانم …
هیچ شتێک و هیچ کەسێک ناتوانێت “ئەڵقەی” دەزگرانی تۆ ، لە دەستی من داکەنێت .
هیچ شتێک و هیچ کەسێک بەقەد تۆ ، لای من گرنگ نیە و بەهای نییە .
لەو ڕۆژەوە من ، تۆم قبڵ کردووە و خۆم بە بەشیک لە رۆحی تۆ ئەزانم …
ئێستا بێ تۆم و منیش لە چاوەڕوانی دیداری تۆدام …
چەند ڕۆژێکی تۆ هەواڵی مەرگی تۆم پێدەگات …!!!
ئەو “ئەڵقەیەی” کە بە خوێنی خۆت کردووتەتە پەنجەم ،دایناکەنم بەڵینت پێدەدەم …
لە چاوڕوانی مەرگی خۆمدام ، تا بە تۆ شادبم و بۆ هەتا هەتایە پێکەوە ،ئاسودەی فەراهەم کەین و بە ئاسودەیی بژین … هیچ هێز و کەسێک نەتوانێت لێکمان دابڕێنێت .
ڕەنگە بڵاو کردنەوەی ئەم “نامەیەم” ئەو خەونەم بۆ بێنێتەدی …!!!
سەدەشت ئازیزی من …،
دوواجار ئاسودە بووم و دڵنیابووم ، نامەکەی کە بە گەرووی ڕووناکی پاساوانێکا بۆم ناردبوویت بەدەستت گەیشتووە و خوێندوتەوە .
بەڵام وەک هەمیشە هەر لەسەر یاخی بوونی خۆت بوویت و داواکاریکەی منت قبووڵنەکردووە . منیش شانازیت پێوە ئەکەم …
خۆم بە تاوانبار ئەزانم ، نازانم و ناتوانم قبوڵیبکەم ، باشە من لەوەزیاترم پێنەدەکرا ژیانی تۆ ڕزگار بکەم ؟؟؟!!!
بڕوابکە ئامادەبووم خۆم بکەمە قوربانی تۆ ، تا گیانی تۆ بپارێزم …
ئاخر ئێمەی “کچان و ژنانی بارزانی” لەناو کۆشکە گەورەکاندا ، ئازادیمان لێسەنراوە . بە هەزران پاسەوان چواردەور دراوین … دەیان شورامان بە چواردەوردا کێشراوە بە ناوی ” ئیین و مەزهەب و عەشیرەت و بنەماڵە و هتد …. ” .
ئێرە “کۆشکی مردووەکانە بۆ ” کچان و ژنان ” .
باشتر نەبوو من بکوژن ،تا تۆ بە ئازادی بژیت ..؟
سەردەشت نوری چاووم …،
جار جار دڵی خۆم بەوە خۆشئەکەم و ئەڵێـم ” باوکم بڕیاریدابوو لە “صددام” بچێت و براکانیشم لە “عودەیی و قوصەی” .
کەواتە منیشیان بکوشتایە هەردەبوو تۆش بکوژن . واتا تیرۆرکردنت حەتمی بوو . هیچم لەدەست نەدەهات بۆت بکەم . هەربەڕاستی بۆ ئێمەی “کچ و ژنانای بارزانی” حسابی مرۆڤبوونمان بۆ دەکەن تا بە قسەمان بکەن ، ئەگەر لەسەر خواستی خۆمان داوای مەرگیشمان بکەیت ؟!
ئەوان چێژ لە چەوسانەوەی ئێمە دەبینن ، نازانم بۆ ؟! بەڵام ئیدی وایە .
کوشتنی تۆش بەشێکە لەو ئازاردانەی باسم کردن .
سەردەشت رۆحی من …،
بەڵێنت پێدەدەم من لە کچەکانی “صددام” نچم . ئەوە تاکە شتێکە کە پێمبکرێت .
من لەو ڕۆژەوەی لە دایک بووم و چاوم کردۆتەوە ، بە دیلی لە دایک بووم .
حەزم دەکرد کچی فەقیرترین دایک و باوک بوومایە و منیش وەک زۆرێک لەو مناڵانە ژیانی مناڵی خۆم بەسەرببردایە …
حەزم دەکرد منیش لە خوێندنگا داڕماوەکان ، خوێندنم بخوێندایە …
وەک زۆرێک لە کچانی ولاتەکەم ، بجومایەتە زانکۆ و لەوێ تۆم خۆشبویستایە …
چوار نامە و چوار زەنگی تەلەفۆن و چوار چونە دەرەوەمان پێکەوە هەبووایە …
چوار ماچ و چوار دەستبازیمان هەبوایە …
دەستت بگرتمایە و بە هیمنی بە گوێما بتچرپانایە خۆشم ئەوێیت …
منیش بە هاوارێکی بەرز بمووتایە ” من ئازیزم … من زیاتر لە هەمووشت و هەموو کەسێک خۆشترم ئەوێیت …..
سەردەشت ژیانی لێسەنراوی من …،
من دەزانم بۆچی لەناو هەموو “کچانی وڵات” ، منت هەڵبژارد .
تۆ دەتویست من ڕزگار بکەیت وانییە ؟ تۆ دەتویست منیش بۆن و تامی ئازادی و عیشق و خۆشەویستی بکەم …وانیە ؟
دەی ئەوە بە ئێمە ڕەوا نابینن نا ……..
سەردەشت گیانی من ….،
بە قەد هەموو دنیا خۆشم ئەوێیت …. بیرت ئەکەم …
رۆحم ، گیانم ، هەستەکانم ، حەزەکانم ، تۆیان ئەوێت …
هەموو نامەکانتم وەک ناوی خۆم لەبەرە ،ڕۆژ نییە نەیان خوێنمەوە …
لە ناو پێکی ژەهراویدا ، هەڵم گرتوون . کەی ئارەزووم بوو ئەیان خۆمەوە ، بەو هیوایە ببێتە هۆی ئەوەی “مەرگێکی ترژیدیایم وەک ژیانە تراژیدیاییەکەم و مەرگە تراژیدیاییەکەت و ژیانە تراژیدیاییەکەت پێببەخشن ” .
سەردەشت خۆشەویستە تاقانەکەم …،
نامەوێت بەم نامەیە ئازارت بەم ، چەندیان دووایی تۆ ، ئازار داووم …
سەدان پاسەوانیان لەسەر زیاد کردووم …
سەدان جاسوسیان بەسەرمەوە داناوە ،بە جۆرێکی چڕ چاودێریم ئەکەم …
بەڵێنت پێدەدەم ” هەلێکم بۆ ڕێکبکەوێت ڕابکەم و پڕ بە گەرووم بە جیهان بڵێم ، سەردەشتم خۆش ئەوێت و باوکو براکانم تیرۆریان کرد ” .
بەڵێنت پێدەدەم ،”هەموو شتێک بکەم و هەموو ڕێگایەک بگرمە بەر لە پێناوی ئەوەی بە تۆ بگەم “.
کەم شەو هەیە لە ناو قووڵایی خەومدا ، دەستەکانم هەست بە گارمایی دەستەکانت نەکەن …!
باوەڕبکە کەم شەو هەیە، تۆ باوەشت پیام نکردبێت و هەستم پێنەکردبیت …
زوو هەڵدەستم دەزانم تۆیت ، بەڵام دەسترسم لە خەویشدا تۆم پێ ڕەوا نەبینن و تیرۆرت بکەن .
بروابکە لەم ڕۆژانە لێیاندام ، بە دەم گریانەوە لە سوچێکی ژوورەکەمدا ئەگریام ، تۆ هاتی و دەست خستە سەر شانەکانم ، هەستم پێتکرد … ئاگات لێمبوو سەد جار ئاوڕم بۆ ئەملاو لام دایەوە ، ئاخر گوڵم ئەمانە دڕندەن ، دڕندە ، فیشەک بە “هاواشەوە ” ئەنێن ، خۆشی بە ئێمە ببەخشێت …!!!
ڕۆحت هەمیشە لەگەڵمایە جێم مەهێلە ، تا بە دیدارت شاد ئەبم و جەستەمت تێ ئەئەڵێنم و بۆنت ئەکەم … ماچت ئەکەم … ئەوکات نامەکان ڕاستەوخۆ بدەرە دەستم ، ترسێک نیە و دڕندەیەک بوونێک نیە . کەس ناتوانێت ئاوێتە بوونمان لێبسەنێت .
خۆشەویستم لەسەر دەرگای “پەرستگایەک” چاوەڕێمکە … تکایە دوودڵ مەبە لە هاتنم و بێزار نەبیت لە چاوەڕوانیت … زۆر لەوە زوتر پێتدەگەم کە چاوەڕوانی بکوژەکانت بوویت . لەوێ پێگەوە لە ئاوێتە بوونێکا “خودا” ئەدۆزینەوە …
سەردەشت دڵم …،
زۆرم هەیە بۆ وتن … ئەمەوێت هەڵیانگرم و لەگەڵ خۆتدا پێت بڵێم …
تکایە بمبورە ، بڕوابکە من نە تاوانم هەیە و نە هیچم پێدەکرا ڕزگارت بکەم .
ماچت ئەکەم … بۆنت ئەکەم … بیرت ئەکەم …
ناتوانم لەوە زیاتر چاوەڕێ بم ، تا بە دیدارت ئەگەم …

05-05-2015
بارزان

کچی مسعود بارزانی
ئەو باوکەی نەیهێشت کچەکەی بە ئاسودەییکەسێکی خۆشبوێت و چێژ لە ژیان ببینێت .

Leave A Reply

Your email address will not be published.