خه‌ونى خێزانى سه‌رده‌شت؛ دادگایه‌کى عادیلانه
له‌ساڵیادى تیرۆر‌کردنیدا جارێکى تر داواى ده‌ستگیرکردن‌و دادگایکردنى بکوژانى رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌کرێت.
هێمن مامه‌ند:
دواى تێپه‌ڕبونى پێنج ساڵ، خێزانه‌که‌ى سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌مان داواکارى یه‌که‌م رۆژى تیرۆرکردنه‌که‌یان هه‌یه؛ دادگایکردنى عادیلانه‌ى بکوژان، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و خواسته‌دا ساڵ به‌ساڵیش خه‌مى له‌ده‌ستدانى کوڕه‌که‌یان زیاتر ده‌بێت.
سه‌رده‌شت عوسمان، رۆژنامه‌نوس‌و خوێندکاری دواقۆناغی به‌شی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی ئاداب بوو له‌زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌هه‌ولێر، ساڵى 2010 له‌به‌رده‌م زانکۆکه‌یدا، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا‌و دواى دوو رۆژ، له 5/5 هه‌مان ساڵدا ته‌رمه‌که‌ی به‌قۆڵبه‌ستراوی له‌موسڵ دۆزرایه‌وه.
تیرۆرکردنى سه‌رده‌شت یه‌کێکه له‌و روداوانه‌ى ساڵانه یاد ده‌کرێته‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ند رۆژێک دواى تیرۆرکردنه‌که‌ى لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌که پێکهێنرا، به‌ڵام ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌لایه‌ن که‌سوکاره‌که‌ى‌و رۆژنامه‌نوسانیشه‌وه ره‌تکرایه‌وه‌و به‌سیناریۆ ناوبرا، چونکه وه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن سه‌رده‌شت وه‌کو تیرۆریست ناوبرابوو.
به‌شدار عوسمان، براى سه‌رده‌شت عوسمان، ده‌ڵێت ئه‌وه پێنج ساڵه سه‌رده‌شت تیرۆر کراوه، ئه‌گه‌ر دڵسۆزى رۆژنامه‌نوسان‌و ئازادیخوازان نه‌بوایه، کۆسته‌که بۆ ئه‌وان گه‌وره‌ترو کاریگه‌رترو قورس‌تر ده‌بوو.
ئه‌وه‌شى به‌هاوڵاتی وت «دواى پێنج ساڵ، ئێمه هه‌مان داواکارى یه‌که‌م رۆژى تیرۆرکردنه‌که‌ى سه‌رده‌شتمان هه‌یه، که‌ده‌بێت بکوژانى‌و ئه‌وانه‌ى له‌پشت تیرۆرکردنه‌که‌ین له‌به‌رده‌م دادگایه‌کى عادیلانه‌و بێلایه‌ن دادگایى بکرێن».
به‌پێى ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى که‌سه‌رۆکى هه‌رێم پێکیهێنا، تیرۆرکردنى سه‌رده‌شت عوسمان خرایه ئه‌ستۆى که‌سێک، به‌ڵام که‌سوکارى سه‌رده‌شت ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان ره‌تکرده‌وه.
به‌شدار عوسمان وتى «ئێمه سورین له‌سه‌ر دادگایکردنى بکوژانى سه‌رده‌شت‌و ئه‌وانه‌ى له‌پشتیه‌وه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تۆقێنه‌ره‌ى رۆژنامه‌نوسانى ئازادیخواز‌و کپکردنى ده‌نگى ئازاد له‌سه‌ر حکوم بێت ئه‌مه زه‌حمه‌ته، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌م که‌یسه لاى ئێمه به‌کراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه«.
سه‌رده‌شت عوسمان، پێش رفاندن‌و تیرۆرکردنی چه‌ندین بابه‌ت‌و نوسینی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان نوسی، پاش تیرۆرکردنیشی ناوه‌نده میدیاییه ناوخۆیى‌و جیهانیه‌کان هۆکاری کوشتنه‌که‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ نوسینی ئه‌و بابه‌ته ره‌خنه‌ییانه‌و به‌قوربانی رێگه‌ی ئازادی راده‌ربڕین ناویان برد.
ئه‌مساڵ یادى تیرۆرکردنه‌که‌ى له‌کاتێکدایه، دایکى سه‌رده‌شت نا‌توانیت به‌شدارى هیچ چالاکى‌و مه‌راسیمێک بکات، ماوه‌ى دوو مانگه له‌نه‌خۆشخانه‌ى (سه‌نته‌رى دڵ) نه‌شته‌رگه‌رى دڵى بۆ کراوه‌و له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدایه.
هاوڵاتی ویستى له‌ساڵیادى تیرۆرى کوڕه‌که‌ى قسه له‌گه‌ڵ دایکى سه‌رده‌شت بکات، به‌ڵام وه‌ک به‌شدار عوسمان باسیکرد «ماوه‌ى دوو مانگه سێوه‌ى دایکم نه‌شته‌رگه‌ریه‌کى گه‌وره‌ى دڵى بۆ کراوه‌و تائێستا له‌ژێر وردبینى‌و چاودێرى پزیشکیدایه، پزیشکه‌کان ده‌ڵێن نابێت هیچ که‌س بیبینێت».
به‌شدار بڕواى وایه خه‌مى له‌ده‌ستدانى سه‌رده‌شتى براى هۆکارى نه‌خۆشکه‌وتنى دایکیه‌تى.
وتیشى «راسته دایکم چۆته ته‌مه‌نه‌وه، به‌ڵام خه‌مى سه‌رده‌شت کۆستێکى گه‌وره بوو بۆ ئه‌و، دایکێک که 23 ساڵ به‌هه‌ژارى‌و نه‌هامه‌تى منداڵێک به‌خێوبکات‌و شه‌و له‌باوه‌شى خۆى بیخه‌وێنێت‌و ئێواره چێشتى بۆ دروستبکات‌و چاوه‌ڕێببکات کوڕه‌که‌ى له‌زانکۆ بێته‌وه‌و خواردنى بۆ ئاماده‌بکات، دواتریش ته‌رمه‌که‌ى دواى دوو رۆژ له‌ڕفاندنى له‌شارێکى تر بۆ بێته‌وه، ئه‌وه زه‌حمه‌ته«.
سه‌رده‌شت عوسمان، جگه له‌وه‌ی که‌سانی په‌یوه‌ندیداری ئاگادارکردبوه‌وه له‌هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن لێی، له‌یه‌کێک له‌نوسینه‌کانیدا به‌ئاشکرا داواى له‌بکوژه‌کانی کردبوو مه‌رگێکی شایسته به‌ژیانه‌که‌ی پێببه‌خشن‌و شایسته‌ی ژیانه تراژیدیاکه‌ى بێت.
ئه‌وه‌ى براکه‌ى سه‌رده‌شتى زیاتر نیگه‌ران کردوه، قسه‌ى به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمه له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات که‌باسى دیموکراسى‌و مافى مرۆڤ ده‌که‌ن.
به‌شدار عوسمان ده‌ڵێت «ناکرێت له‌ده‌ره‌وه قسه‌ى باق‌و بریقه‌دار بکرێت‌و باسى دیموکراتى بکرێت، له‌ناوخۆش له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر حوکمى بنه‌ماڵه‌یى‌و خێڵه‌کى رۆژنامه‌نوس تیرۆربکرێت، ئه‌مه بوو به‌حه‌وت ساڵ سۆرانى مامه‌حه‌مه تیرۆر کراوه‌و بوو به‌پێنج ساڵ سه‌رده‌شت‌و بوو به‌دوو ساڵ کاوه تیرۆر کراوه، به‌ڵام تائێستا بکوژه‌کانیش نابینرێنه‌وه«.
به‌هۆى سه‌رقاڵبونى به‌نه‌خۆشى هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه، باوکى سه‌رده‌شت کاتى نه‌بوو قسه بۆهاوڵاتی بکات.
ئه‌مڕۆ 5/5، له‌پێنجه‌مین ساڵیادى تیرۆرکردنى له‌شوێنى رفاندنه‌که‌ى یادى سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن گروپى زار‌و ژماره‌یه‌ک رۆژنامه‌نوس‌و چالاکوانى مه‌ده‌نى ده‌کرێته‌وه.
هه‌ژار ئه‌نوه‌ر، ئه‌ندامى گروپى زار‌و رێکخه‌رى یاده‌که، به‌هاوڵاتی وت «ئێمه له‌پێنجه‌مین ساڵیادى، جارێکی تر ئه‌م دۆسیه‌یه هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌و له‌و شوێنه‌ى رفاندنه‌که‌ى یادى سه‌رده‌شت ده‌که‌ینه‌وه‌و به‌یاننامه‌یه‌کیش بۆ رایگشتى ده‌خوێنینه‌وه، جارێکی تر داواى ده‌ستگیرکردنى بکوژانى راسته‌قینه‌ى سه‌رده‌شت ده‌که‌ین».
هه‌روه‌ها وتیشى «ئه‌مساڵ له‌یاده‌که‌دا لیژنه‌ى ناوخۆ‌و ئاسایشى په‌رله‌مانمان بانگهێشتکردوه، ئه‌وان قسه‌ى توندیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌بێت‌و داواى دادگاییکردنى بکوژانى راسته‌قینه‌ى سه‌رده‌شت ده‌که‌نه‌وه«.
هەروەها بڕیارە لەسلێمانیش کاتژمێر چوار لەقاوەخانەی کلتوری ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان بکرێتەوە.
هه‌رچه‌نده پێنج ساڵه رۆژنامه‌نوسان‌و چالاکوانان‌و یاساناسان به‌ده‌نگی به‌رز داواده‌که‌ن، که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ستی ده‌ستی پێنه‌کرێت‌و لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆدا بۆ بکرێت‌و بکوژان راپێچی دادگا بکرێن، به‌ڵام دۆسیه‌که له‌لاى ده‌زگا ئه‌منیه‌کان داخراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ئاسایشى گشتى هه‌ولێر که‌نه‌یویست ناوى بڵاوبکرێته‌وه، سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ى سه‌رده‌شت عوسمان، به‌هاوڵاتی وت «به‌پێى یاسا‌و دواى ده‌ستگیرکردنى بکوژه‌که‌ى‌و دادگاییکردنى، ئه‌م دۆسیه ئێستا لاى ئێمه داخراوه«.
هیشام مه‌حمود، ئه‌و که‌سه بوو که به‌تیرۆرکردنى سه‌رده‌شت عوسمان تۆمه‌تبارکرابوو، هه‌رچه‌نده دادگاییکرا، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ى سه‌رده‌شت ئاماده‌ى به‌ڕێوه‌چونى دادگاییه‌که نه‌بون.
به‌شدار عوسمان وتى «ئاگامان له‌تۆمه‌تباره‌که نیه‌و تائێستا نه‌چوینه‌ته دادگا، چونکه ئه‌و که‌سه‌مان به‌بکوژى سه‌رده‌شت نه‌زانیوه‌و خۆشى وتویه‌تى که سه‌رده‌شتى نه‌کوشتوه«.
سەرچاوە: سایتی هاوڵاتی