سەردەشت..

amanj wartyسەردەشت..
هەموان هاتین بۆ پرسەکەت…
فریشتەکانى ئاسمانیش ماتەم گێڕبوون
ئاى سەردەشت تیرۆکردنت چەند بە ئازار بوو ….
تەنانەت لەدەنگى قاسپەى کەویش ئاوازى غەدر بەدى ئەکرا
ئاسکە ئاڵتونیەکانیش لەودیو چیاى ئەبەدییەوە
کۆڵێک گلەیى و خەمیان بۆ خاوەن شکۆى شار نارد….!
منداڵانى لادێش لەوپەڕى سنورى نێوان
زەوى و ئاسمان فرمێسکى توڕەییان بۆ قەڵەمەکان ڕشت….
ڕۆحت شاد کاکە سەردەشت، ئێستا ئێمە هەموومان سەردەشتێکین
دڵنیابە خاڵێک دەخەینە سەر وشەو ڕستە نەوتراوەکانى تۆ
تۆ کە نەتوانى تەواویان بکەیت، ئێمە ئەگەر نەبین بەتۆ هەوڵى تەواوکردنیان دەدەین…
ڕۆحت شاد ئازاترین قەڵەم، ئەى بوێرترین کوڕى شار…!


ئامانج وەرتى
5 / 5 / 2014

Leave A Reply

Your email address will not be published.