لەلەندەن بەدوای ٥ ساڵ لەرفاندن و تیرۆری سەردەشت عوسمان دا دەڵێ نا بۆ رفاندن و تیرۆر لەکوردستان

salyad-londonبەدوای ٥ ساڵ لەرفاندن و تیرۆری سەردەشت عوسمانی قوتابی زانکۆو رۆژنامەنوسدا، لەناوەڕاستی شاری هەوڵیردا، دەسەڵاتدارانی کوردستان، هیچ لیپرسراوێتیەکیان نیشان نەداوەو وەک باقی کەیسەکانی تیرۆری سۆرانی مامەحمەو و کاوە گەرمیانی و چەندانی تیردا، کەیسیان بۆ داتاشیوەو دادگا حزبیەکانیان بڕیاریان لەسەرداوە. خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی سەردەشت عوسمان و هەموو خەڵكێکی ئازادیخواز لەدنیادا بڕیاری دادگاکانی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم لەسەر کەیسی سەردەشت بەرەسمی ناناسن و دەبێ تاوانباران دەستگیر ودادگایی بکرێن.
ئێمە خەڵكانی ئازایخوازی لەندەن، کەتێرۆی سەردەشت عوسمان مەحوکم دەکەین و دوای ٥ ساڵ تاوانباران ئازاد دەسوڕێنەوە لەکوردستان، کۆبونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێدەخەین، لەترافلگار سکوێر ناوەندی شار لەندەن، داواکاری بەشداری هەموو لایەک دەکەین، بۆ ئەوەی دەنگی خۆمان بخەینە پاڵ دەنگی هەزارن لەکەسانی ناڕازی لەجیهاندا، دژ بەسەرکوت و تۆقاندن و رفاندن و تیرۆ و سەرکوتی ئازادی رادەربڕین، داواکارین لەم رۆژەدا پێکەوە بین بۆ بەرگری لەئازادی رادەربڕین لەکوردستان بەدژی رفاندن وتیرۆر لەکوردستان.
کات: چوار شەممە رێکەوتی ٦/٥/٢٠١٥ کاتژمێر ٦ ی ئێوارە، ترافلگار سکوێر
داواکارین لەهەموو لایەک کەهاوڕێیان و دۆستتانتان ئاگادار بکەنەوە بۆ بەشداری، کەبۆخۆی بەرگریە لەئازادی بیروڕاو ڕادەربڕین.

Leave A Reply

Your email address will not be published.