تیرۆریستێك جوانتره له سه‌رۆك
هێمن كه‌ریم:
چه‌ند خۆشده‌بوو ، موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره روویدایه ، موعجیزه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌م خه‌یاڵه و قسه‌یه ، كه ده‌ڵێن / سه‌رده‌شت هه‌زار جار باڵای له‌سه‌رۆك به‌رزتره‌و هه‌زاران جار جوانتر‌و پیرۆزتریشه له‌و .
موعجیزه‌یه‌ك ئیستا سه‌رده‌شت زیندوو بوایه‌وه ، بیووتایه من ئاماده‌م وه‌ك تیرۆریستیك خۆم هه‌ڵبژێرم و بارزانیش وه‌ك شۆرشگێرێك با خۆی هه‌ڵبژێرێت.
ره‌نگه ئه‌م موعجیزه‌یه مایه‌ی پیكه‌نین بێت، ئه‌ی باشه به‌رێزان قه‌ت بیستوتانه تیرۆریستێك ره‌سه‌مه‌كانی له‌كۆلانه‌كان و به‌ده‌ست مامۆستاكانی زانكۆ‌و به‌ده‌ست منداڵانی كۆلان و له‌گه‌ڵ چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ره‌سمه‌كه‌ی ، ره‌سمی له‌گه‌ڵ بگیرێت.
ئه‌ی خودی ئه‌م تیرۆریسته نازدارو جوانه، خودی ناوهێنانی تیرۆریستێكی جوان و پاك و بێگه‌رد موعجیزه‌نیه،؟ده‌ئ كه‌وایه موعجیزه‌ی ئه‌م تیرۆریسته جوانه، ده‌كرێت فراوانتر بكرێت.
ئای چه‌ند جوانده‌بوو تیرۆریستێك له سه‌رۆكی ووڵاتێك ده‌باته‌وه ،كه بیست و پێنچ ساڵه ئه‌و سه‌رۆكه هه‌زاران چه‌كدارو هه‌زاران بكوژی درووستكردووه ، به‌سه‌دان كۆمپانیا‌و بیره‌نه‌وتی دروستكردوه كه ته‌نها بۆ خۆی و حیزبه‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ، به‌ڵام هیچی فریایی ناكه‌وێت و گه‌نجه تیرۆریسته جوانه‌كه شكۆی ده‌شكێنێت، هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ته نا شه‌رعیانه ده‌گێرێته‌وه بۆ میلله‌ت كةلة ميللةت زةوتكراوه، چه‌ند سه‌ختده‌بوو بۆ سه‌رۆك ئه‌و هه‌موو پیاوكوژه فریایی ناكه‌ون و كورسیه‌كه‌ی ده‌درێت به گه‌نجه‌يكي تيروريست .
جه‌ماوه‌ر دوای هه‌ڵچوون و حه‌ماسیه‌تیش ناكه‌وێت، ئیتر وه‌ك كه‌سانی رۆبۆرت و ناهۆشمه‌ند و ئه‌وانه‌یان به‌سه‌ر نایه‌ت كه خرۆشاندنه‌كان و جۆشده‌ران ده‌یانبزوێنن، بۆیه ئیتر ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش بێده‌نگنابن و ئینجا ناڵه‌ی دڵیان ده‌بیستریسترێت و ئیتر له‌هه‌موو بارێكدا هه‌موو زڵمو ناعه‌داڵه‌تیه‌كیان كه‌لێيان كراوه پیشانده‌ده‌ن و وه‌سفی ده‌كه‌ن.
ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌م خه‌یاڵه نموونه‌یه‌ك بێنینه‌وه ، ئه‌ویش كوشتنی دۆلۆنیی به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی باستێله،، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و زیندانه‌دا گیرا، به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی له‌هه‌ر چوار لاوه كه‌وته به‌رلێدان و زرم و كوتی جه‌ماوری، ته‌نانه‌ت هه ندێكیان پێشنیاری ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، كه باله‌سێداره بدرێت، هه‌شیانه ده‌ڵێن با سه‌ری ببڕدرێت، یان سه‌ری به‌كلكی ئه‌سپێكه‌وه ببه‌سترێته‌وه و به‌شه‌قامدا رابكێشرێت. كۆتاییه‌كه‌ی سه‌ری به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌یه به‌ده‌ست میلله‌ته‌وه.
واته زووڵم له‌هه‌ر شوێنێكدا بێت رۆژێكده‌بێت وه لامي هةبيت، دۆلۆنێی وه‌ك مرۆڤێكی به‌ده‌سه‌ڵات پێی وابوو ئه‌وه‌ی ده‌یكات و ده‌یڵێت هیچ وه‌ڵامێكی نابێت، به‌لام ته‌نها كلیلی ده‌رگایه‌ك ، زیندانێكی گه‌وره‌ی له‌و ژیانه هێنایه ده‌ره‌وه، كه‌وایه هه‌م خه‌یاڵ هه‌م هیواو ئاوات تاسه‌ر بێ ئاخ و هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشان نامێنێته‌وه.
ده‌ڵێن خه‌یاڵ به‌تاڵه، به‌ڵام نه‌یان ووتوه هه‌موو خه‌یاڵێك درۆیه ، ووتویانه راستیه‌كان له‌خایاڵه‌كاندان ، كه‌وایه ریگه‌بده‌نه خه‌یاڵه‌كان وه‌ك راستی سه‌یربكه‌ین رێگه‌بده‌ن با ئه‌وگه‌نجه ئه‌وبه ره‌یه له‌ژێر قاجی سه‌رۆك راكێشێت و ئیسراحه‌تكه‌ین .
گه‌نجێك كه‌به‌تۆمه‌تی تیرۆریست تاوانباركرابوو، گه‌نجێك كه رۆژنامه‌نوسێك و خوێندكارێكه كه‌ته‌نها به‌وه‌ناوبانگی په‌یداكردووه كه‌بوه به‌تیرۆریست، كه‌به‌ته‌نها به‌وه شكۆی په‌یدا كردووه كه زۆر به‌شانازییه‌وه تیرۆركراوه.
گه‌نجێك كه‌سه‌رۆك و هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ی لێی ده‌ترسان، گه‌نجێك كه تائیستاش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت رووی له‌پارتیه بۆكوشتنی ، گه‌نجێك به‌وه جوانتر بوو له‌سه‌رۆك كه لیژنه‌كه‌ی سه‌رۆك، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق بگیرێته‌وه بۆ سه‌رده‌شت، به‌ڵام سه‌رده‌شتی كرد به‌تیرۆریست.
گه‌نجێك جگه له قه‌ڵه‌م هیچی تری پێنه‌بوو به‌رگری له‌خۆی پێبكات، به‌ڵام سه‌رۆك پێی دۆرا. به‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌و قه‌ڵه‌م درۆیانه‌ی چوارده‌وری.
ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، مرۆڤێك گه‌ر قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی به‌راستی بخاته گه‌ر ئه‌ستمه هه‌زاران بكوژ‌و هه‌زاران قه‌ڵه‌می رۆبۆت ئاسا بیوه‌ستێنن.
ئه‌ی كه‌جوانه ئه‌و تیرۆریسته، ئه‌ی كه‌جوانه ئه‌و گه‌نجه به‌ناوبانگ و شكۆمه‌نده، ئه‌ی كه‌جوانه تیرۆریستێك باڵای له‌باڵای سه‌رۆك و حیزبه‌كه‌شی بڵندتر و به‌شكۆتره.