سەردەشتەکان مەکوژن؛کۆشکەکانتان تارومار دەکەین

ھاوڕێ چۆمانی:Hawre_Chomani

سەردەشت تەقاندنی یەکەم فیشەک بوو بەرووی بنەماکانی حوکمرانی ملھۆری کوردی،ئەو بێ باکانە بەقەڵەمەکەی جاری وەستاندنی نەریتی پاوانخوازی و ستەمکاریدا.پەیامی سەردەشت پیرۆزترە لە پیرۆزی ومقەدساتی باوکە زێرینەکان،سەردەشت وەک ھەریەک لەئێمە خاوەنی خەون و ئاواتی جوان وبوو، خەونەکانی سەوز بووسەوزتر لەسەوزایی ھاوینە ھەوارەکانی سەرکردە داپلۆسێنەر ومشەخۆرەکان، لەنیشتیمانێک دەستور ویاساکان بووە ستەمکاری وداھات وبودجەی خەڵک بۆکەمینەیەکی بێ بەرھەم ومشەخۆر بوو بێگومان نەوەیەکی سەردەشت ئاسا پێویستە تا ئەو چینە نەگریسە رابماڵنوئامرازەکانی بەرێوەچوونی نیشتیمانیان لێ بستێنەوە..نیشتیمانی کوردستان شایەنی ئەوانە نیە ھەناسەی لێھەڵمژن کەتەواوی پێشینەیان لەخزمەتکردنی ناپاک و داگیرکەران بەسەربردووە بۆئەمەش ئەرکە کاروانێک لەسەردەشتیەکان بەرێوە برۆن تاچەسپاندنی پاککردنەوەی ئەو خاکە پیرۆزە لەو چینە؛ شەھیدکرنی سەردەشت وپاشان سینارۆیەکی گەمژانە ئەوە دووپات ئەکاتەوە ئەو دەسەڵاتە کوردیە باکی بەمردنی نەوەکانی نیە ئێمەش ئەڵێن ھاور بۆئەو دەسەڵاتە، کارەکتەرەکانی ئەو دەسەڵاتە مێژوویەکی رەشیان بۆخۆیان تۆمارکرد کەجێگای لێخۆشبوون نیە. ئەگەرەکان بۆئەوە ئەچوون بەشەھیدکرنی سۆرانی مامە حەمە ئەو دەسەڵاتە جارێکی تر نەوەکانی راپێچی گۆرستان ناکات بەڵام راست دەرنەچوو جارێکی تر ئەو دەسەڵاتە سەردەشتیان لەنیشتیمان بەجەستە دابڕاند، پاشان پێمان وابوو پاش سەردەشت کۆتایی بە تیرۆر و تۆقاندن دێ، بەڵام پێچەوانەی ئەو ھاوکێشەیە راستە چونکە ئامادەی کاوە گەرمیانیان بێ باوک رەوانەی ژیانێکی پر مەینەت لەسایەی خۆیان کرد.ئەوان چەند سەردەشتەکان بکوژن وراپێچی گۆریان بکەن ئەوا ئێمە جوامێرتر ئەمرین وئەوانیش چارەیەکی رەش ورەشتر لەونەوتەی ھاونیشتیمانیانی لێ بێبەش ئەکەن دەبن.بارەدۆخی لایەنی کۆمەڵگای کوردەواری لەسەرجەم رووەکانەوە بەشپرەزەیی وناھەواری بەرەوە ئاقارێکی ھەژاری زانین وھۆشیاری ھەناگاو ئەنێت ھەرچەند ژمارەی سەردەشتەکان وفکری سەردەشت زۆربێت ھەرچی زوترە لەوقۆناغە نەخۆش وکەنفتە رزگاریمان دەبێت چونکە لەدیدی سەردەشت پێویستە قسەبکەن تائەوکاتە پێویستە بێدەنگ بین، ئێٍستا پێویستە قسەبکەین لەگەڵ قسەکردنمان دەبێت کردەوەیی بین لەئاست داخوازی و خواستەکانمان.بۆدەسەڵاتێکی تاونباری ستەمکار سەردەشتەکان کۆشکەکانیان تارومار ئەکەن،شەوە سوورەکانیان ئەگۆرنەوە بە شەوەتاریکانی بەندیخانەی گەل،رواڵەتی فریشتی ونیشتیمان پەروەرییان وەک خۆی دەرئەخات.بەکورتی پەیامی سەردەشت تۆَلەکردنەوەیە لەناھەقیەکانی کۆمەڵگا بەگشتی ولەناویشدا کۆمەڵگای کوردی، لەکۆتاییدا جێگای خۆیەتی لەسەردەشت فێرە بوێری وجورئەت بین بەرانبەر بەناھەقیەکان و بەرخودانی ھێنانەدی ئامانجەکانمان، وەنەفرتبارانی ئەو دەستانە بکەین سەردەشت و سەردەشتیەکان لەگۆر ئەنێن، وەک خۆی ووتویەتی لەکۆتایمدا خالێک دابێنن و تەواوم کەن، پێویستە وابین بەپێچەوانەوە ھاوبەشی بکەر وئەنجامدەرانی شەھیدکردنی سەردەشتین.

Leave A Reply

Your email address will not be published.