پێیان بڵێن سەردەشت بە ئێوە نامرێ !
ئەو چنگە هەڵۆ ئاسایە لەگەردنیان نابێتەوە
ئەو دەنگە شەرەف شکێنە وا زوو کپ ناکرێتەوە
ئاگری ئازادی بە فووی، ئەو ورگە پڕ لە تاعوونە ناکوژێتەوە
پێیان بڵێن
تا شانەدەر نەبێ بە مەیدانی سەردەشت
تا شانەدەر نەبێ بە مەیدانی سەردەشت
تا باڵە خانە بەرزەکان نەبن بە ماڵی منداڵی شەهیدەکان
تا داهاتی تاڵانکراو نەگەرێتەوە خەزێنەی هەژارەکان
سەردەشت لە ووتن ناکەوێ
پێیان بڵێن
هەرچی لۆتی دەنگ ڕەنگینە
هەرچی شاعیری دەربار و لەبشیرینە
هەرچی قەڵەمی زێڕینە
هەرچی زمانی خوێنینە
هەرچی دەستی خوڵقێنەری کوشتن و زام و برینە
کۆکەنەوە و شەڕی پێکەن
ناتوانێ سەردەشت نەویی کات
پێیان بڵێن
ئەو سەردەشتە هەر دێتەوە
بە تەورێکی زیوینەوە
بتی بەتاڵی سەر شاشە و بڵندگۆکان
تێکدەشکێنێ و حەق بۆ حەق دەگەڕێتەوە.
.
هێمن رەئوف