سەردەشت عوسمان

sardasht_osmanسەروەرییان تاکێ پێلاوی دڕاوە و لەپێت کردن
تووتییەکانت لە زار خست
دەهۆڵەکانت دڕاند و زوڕناکانت هەموو پسان
شانازییانت گۆڕی بۆ شەرمەزاری
شکۆیانت کردە شیاکە
شەرەفیانت لە فیشەکێکا پێ دانان

 

سەردەشت عوسمان
کڵێشەی قەراتی شارت لە دڵما نۆژەن کردەوە
ئیسکانت بە سابونکەرانی ئەندێشەکانما هەڵواسی،
مەچکۆ و شەعبت لە دیتنما کردن بە یەک،
شانەدەر و سەهۆڵەکەت لە خەیاڵما لێکگرێدان
سەردەشت عوسمان

 

نوسینی :هێمن رەئوف

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.