شەهید (سەردەشت عوسمان) بووە خەتێکی سوور دوای ئەو هەموو خەتە سوورەکانیش کاڵ بوونەوە
بەر لە چوار ساڵ لە پایتەختی هەرێمەی کوردستان لەناو جەرگەی (هەولێر)دا تاوانێک ئەنجام درا، کە تاوانێکی ئاسایی نەبوو، هەوەها کوشتنی کەسیکی ئاسایی نەبوو، ئەو راستە کەسێکی ئەدیبی گەنجی دڵناسک بوو ویستی لە رێی پەخشاننامەیەکی دڵداریەوە دەردی دڵی بێ ئازادی خۆی دامرکێنێت، بەڵام ئەو پەخشاننامەیە بووە کارتی وەفاتنامەکەی..
بە داخەوە لەو هەرێمەی کە دێتە سەر مافی مرۆڤ و دیموکراتی و ئازادی و یەکسانی هەموو سیاسیەکان وپارتەکان لە هەموو کەس لە هەموو ئاشتیخواز و دیموکراتیخوازێک، ئاشتیخوازتر و دیموکراتیخوازترن، کەچی لەسەر یەک نامە و یەک پەخشاننامە و هۆنراوەدا پێیان هیچ نیە کە (ئینسانێک) لەناو ببەن، ئەوان کە سەردەشتیان بە رۆژێکی رووناک لەبەردەم زانکۆدا گرت و بە شەقە خستیانە ناو لانگرۆزەرەکانەوە، خەلک کوێر نەبوو کەڕ نەبوو هیچ نەبینێت و هیچی گوێ لێ نەبێت و هیچ پێ نەزانێتەوە..
سەردەشت راستە لەسەر شتێک کە ئەوان بە شەرەف و گوناهێکی سیاسی دادەنێن، ئەنجامی داوە سزا دراوە، بەڵام سەردەشت بووە خەتی سوور بۆ سەر هەموو گەنج و رۆشنبیر و رۆژنامەنوسێک کە لەمەودوا بیەوێت قسە بکات و وزمان هەڵبڕێت، هەروەها دوای سەردەشت هەموو ئەو خەتە سوورانەی کە بەر لە رۆیشتنی ئەو (سوور) بوون کاڵ بوونەوە ئێستا هەمو کەس ئەو خەتانە دەبەزێنێت، کەوابوو بە کوشتنی (سەردەشت) زمان هەتک نەبوو قسە تەواو نەبوو، نارەزایی بەربەست نەکرا، ئەوانەی بە توندوتیژی و بە کوشتن دەیانەوێت دەسەڵات بگرنە دەست، نەزانن نازانن ئەوەی ئەوان دەیانەوێت بۆ (سەدام) و (موبارەک) و (قەزافی) و….زۆر دیکتاتۆری دیکە نەچووە سەر چۆن بۆ ئەوانەوە دەچێتە سەر…