یادی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان له‌شوێنی رفاندنه‌كه‌ی کرایەوە

5yamin salyadئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) كاتژمێر 10:30 به‌مه‌راسیمێكی تایبه‌ت‌و به‌ئاماده‌بوانی چالاكوانان‌و رۆشنبیران‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك، یادی پێنج ساڵه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) له‌به‌رده‌م په‌یمانگای هونه‌ر جوانه‌كان کرایەوە.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) كاتژمێر 10:30 به‌مه‌راسیمێكی تایبه‌ت‌و به‌ئاماده‌بوانی چالاكوانان‌و رۆشنبیران‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك، یادی پێنج ساڵه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) له‌به‌رده‌م په‌یمانگای هونه‌ر جوانه‌كان کرایەوە.

ڕێكخراوی زار بۆ بەرگری لەماف و ئازادیەكانی ڕۆژنامەنوسان، لەپێنجەم ساڵیادی تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) لە شوێنی ڕفاندنەكەی لە هەولێر گردبونەوەیەكی ئەنجامدا و تێیدا ڕایگەیاند، تا ئەوكاتەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەدرێن بە دادگا، ئەو كەیسە بە زیندویی دەهێڵنەوە.

لەبەیاننامەیەكدا ڕێكخراوی زار ڕایگەیاندووە، دوای پێنچ ساڵ لە تیرۆركردنی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان و دوای ئەو هەموو دەنگە ناڕازییەی شەقامی كوردی كایەی ڕۆژنامەنوسان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەن دەسەڵات سەرباری دانانی لیژنەیەكی بەناو لێكۆڵینەوە هیچ وەڵامێكی پێ نەبوو بۆ كەیسەكە و هەوڵیشیدا كە كەیسەكە بەلاڕێدا ببات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێمە زوو هەستمان بەوە كرد كە تاوانێكی لەم شێوەیە هەوڵدەدرێ بچوكبكرێتەوە، بەڵام بەپاڵپشتی ڕۆژنامەنوسان و دەنگە ئازادیخوازەكان بەردەوام بووین لەهێشتنەوەی ئەو كەیسە بەزیندویی و تا ئەوكاتەی تاوانبارانی ڕاستەقینە دەدرێن بەدادگا.

ڕێكخراوی زار ڕاشیگەیاندووە: ئەمڕۆش ئەو سێ هێزەی پێشتر ئۆپۆزسیۆن بون ئۆباڵی دیزەبەدەرخۆنەكردنی كەیسی سەردەشت و سۆران و كاوە دەكەوێتە ئەستۆیان، بۆیە داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی سەربەخۆ و بێ لایەن دەكەین بۆ بەدادگایەكردنی تۆمەتباران.

لای خۆشیەوە بەشدار عوسمان برای سەردەشت وتەی بنەماڵەی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، دەسەڵات بەناوی شەڕی داعش و بونی مەترسی داعش پاساو بۆ مانەوەی خۆی دەهێنێتەوە، یەكێك لەبەڵگەكانیشمان تیرۆكردنی سەردەشتە كە لەبەردەم كۆلێژەكەی خۆی و لەبەرچاوی خەڵكەوە ڕفێندرا و تەرمەكەشی لەموسڵ هێنرایەوە.

وتیشی، ئەوانەی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە نەیانویستوە شاراوە بن بەڵكو ویستویانە لەسەر تەختی سەرۆكایەتی دابنیشن و بڵێن ئێمە دەسەڵات جێناهێڵین و هێڵی سورین .

سەرچاوە: لڤین

Leave A Reply

Your email address will not be published.