سەردەشت کێ بوو، بۆچی شەهیدکرا؟

مەحمود عەبدوڵا:
sardasht osman (66)سەردەشت لەخەیاڵەکەیدا ڕاستگۆ بوو ، لەسەر ئەوەش شەهید نەکرا کەخەیاڵێکی کرد، بەڵکو لەسەر دەرکەوتنی
ئەوڕاستییە شەهید کرا ،کە لەناو خەیاڵەکەیدا بوو، ڕاستییەک،کە وەک پەرداخێک ژەهر وابوو ،سەردەشت پێشکەشی دەسەڵاتی کردبوو. سەردەشت وەک خۆی بەڵێنی دابوو(هێندەی حەزرەتی مەسیح ڕاستگۆبێت) هێندەڕاستگۆبوو ، دواجار ئەم ڕستەیەیە کە سەردەشتی لەسەر لەخاچ دەدرێت ، خاچێک کە لەکۆتایدا بەهۆی پەیامەکەی( سەردەشت) وە دەبێت بەدیاری بۆ ئەم دەسەڵاتە. ئەوەی دەسەڵات لێی ترسا ، ئەو بەڵێنەیە سەردەشت لەنوسینەکەیدا بەیانی کردووە ، ڕاستگۆیی مرۆڤێکی شەیدای ژیان ،کە بە هە موو درۆکانی دەسەڵات پەردە پۆش ناکرێت . سەردەشت ڕوو بارێک بوو لەڕاستگۆۆیی لە پشت زەلکاوی درۆکانی ئەم دەسەڵاتە ،کە خەریک بوو لە گەڵ بە هاری ڕاستگۆییەکەی سەردەشت ڕوون دەبووەوە و ڕای دەماڵی .
سەردەشت بەقەدەرئەوەی ژیانی تراژید بوو، ئەوەندەش شەیدای ژیان بوو،ئاخر مرۆڤێک شەیدای ژیان نە بێت چۆن چاوەڕوانی دیداری بکوژانی دەکات؟!سەردەشت کەسێک بوو شەیدای ناوبانگ و خۆدەرخستن و خۆدەوڵەمەند کردن و شاباش و ئەوشتە پڕووپوچانە نەبوو، کەدەسەڵات بتوانێت ،ڕاستگۆییەکەی لێبسەنێت و بیخەڵە تێنێت ،وەک ئەوسەدان نوسەرانەی کە هەم لە فیک دەدەن و هەم لەمافیک .
قەڵەمەکەی سەردەشت هێندەی شمشێرەکەی ئەسکەندەر بەهێز بوو ،کە دای لە زنجیری گالیسکە ی دەسەڵاتێکی خێڵەکی و ڕای چڵەکاند ،بۆیە بۆ ئەوەی گالیسکەی خێڵ بەردەوام بێت دەبوو سەردەشت بڕوات،بۆئەوەی تەمەنی دەسەڵاتی خێڵەکی درێژ بێت،دە بوو تەمەنی سەردەشت کورت بێت ،بۆ ئەوەی ماوەیەکی تر درۆ جێگای هە بێت دەبوو ڕاستی بکوژن،تاچێتر ڕاستییەکان بەیان نەکات ،کە تاکە خەمی سەردەشت پێش شەهید کردنی بریتتییە لەوەی کە ناتوانێت چیتر ڕاستی بڵێت و هەناسەی لێدەسێنن،ئای چ شەیداییەکە خەمی عەقیقەت هەناسەت بیر بباتەوە !
سەردەشت خەمی خۆی نە بوو،خەمی ئەوانەی بوو کەدوای خۆی دێن ،ئەو خەمەی کە هەرگیز دەسەڵات نەی بووە، ئاخر دەسەڵاتیش ئەوشتەی کە نەی بوو ئەو خەمەی سەردەشت بوو ویستی لێی بسەنێت ،دەسەڵاتێک مافیا ئاساکە وەک سامانی وڵات خە م و خەون و هیواکانیشمان دەبات .
 سەردەشت شەیدای عەدالەت و ئازادی، شەیدای ژیان بوو، مرۆڤ هەندێ جار شەیدای مەرگ دەبێت ،ئەوکاتەی دەگەیتە لوتکەی شەیدایی عەدالەت ،ئازادی ،ژیان -مەرگ هیچ ترسێکی نییە ،سەردەشت بەم شیوەیە چاوەڕوانی بکوژەکانی کرد . ئەم مرۆڤە ڕاستگۆیە کە ویستی مەزهەبی درۆ بەڕاستی بگۆڕێت ، ویستی ویژدانی گەندەڵکراو ، سەرۆک و بەرۆکی موقەدەسکراو لە ڕێگەی خەیاڵێکەوە نەفرەت بکات ، بەخەیاڵێک شەهیدیان کرد کە ئیتر دوای سەردەشت گوێکانیان ئارام بێت ،بەڵام سەردەشت و ڕێبازەکەی پیرۆزترە هەزار جار لە هەم و ئەم شتە ناپیرۆزانەی دەسەڵات پیرۆزی کردوون و شاڕێبازی ژیان و ئازادی و عەدالە ت ڕێبازی سەردەشتە لەکوردستان لە پێناو ژیانێکی شەرەفمەندانەو دور لە شکاندنی شکۆی مرۆ ڤ.
ڕۆحت شاد سەردەشت .
Leave A Reply

Your email address will not be published.