بۆ سەردەشت عوسمانی نەمر..

hndren hawramyویستیان
دەنگی بڵندت و
هەقبێژیەکەت
کپ کەنەوە
زمانی وشەت ببڕن و
لاڵی کەن و
ئاسەواری ئازایەتی و
بوێریەکەت بسڕنەوە
کەچی ئەمڕۆ
لە هەموو شوێنێ
تەنها دەنگی تۆ دەبیسترا
باس هەر باسی
ئازایەتی و
بوێریەکەی تۆ بوو
کە دەکرا
هەر وێنەکەی تۆ بوو
بەدەست خەڵکەوە
بەرز دەکرایەوە و
دەبینرا
بکوژان و ناحەزانت
لە هیچ شوێنێ
نەدەبینران
کەڕ و لاڵ بوون
ڕسوا و سەرشۆر
ونبوو گۆڕیان

هەندرێن هەورامی
05-05-2015

Leave A Reply

Your email address will not be published.