له‌یادی سه‌رده‌شت عوسمان من ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌م
ئه‌گه‌ر رۆژێكیان رۆژنامه‌نووسێكی وردكار، یان نووسه‌رێكی وریا‌و كارزان، بپرسێت ریپۆرتاژێك له‌سه‌ر چ بكه‌م، بپرسێت رۆمانێك له‌سه‌ر چ رووداوێك بنووسم، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بیانه‌وێت سه‌ره‌داوی چ گرێیه‌ك بكه‌نه‌وه، باس لهپێشهاتو چ مه‌سه‌له‌یه‌ك بكه‌ن، من له‌یادی ساڵڕۆژی تیرۆركردنی كوڕه گهنجو خوێندكاره جوانه‌كه‌ی هه‌ولێرو قه‌ڵه‌مه نوێیه‌كه، كوڕه ئاكار جوان‌و بزه شیرینه‌كه سه‌رده‌شت عوسمان، پێشنیازده‌كه‌م رۆمانێك، لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواچوونێك له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌و كاردانهوهكانیو كردنی بهكارتو فشار بۆ ئهمو ئه‌و بنووسێت. هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی پێش‌و دوای تیرۆركردنه‌كه، بابه‌تێكه جێگه‌ی رامان‌و توێژینه‌وه‌یه!
ساڵانه‌و به‌رده‌وام باس له‌و رووداوه جه‌رگبڕه ده‌كرێت، قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كراوه، زۆر نامه‌و ناڕه‌زایی، به‌هه‌موو زمانه‌كان له‌سه‌ر نووسراوه، حزبه‌كان موزایه‌ده‌یان له‌سه‌ركردووه، ئۆپۆزسیون وه‌ك كارتو به‌ڵگه به‌كاریهێناوه، له‌داهاتووش ئینجا كێ ئوپۆزسیۆن بێت، دووباره ئه‌وانیش ده‌یكه‌نه‌وه به‌كارتێكی سوور‌و دیاریش. رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌ندیكاكان، نووسه‌ره ئازاكان، خه‌ڵكه به‌ویژدانه‌كان، له‌هه‌موو بۆنه‌كان له‌ناو وڵات‌و له‌ده‌ره‌وه‌ش، وابزانم له‌سه‌نته‌رو بۆنه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و له‌سه‌ر ئاسته باڵاكانیش، خوێن‌و چاوو تاوانی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ئاماده‌یه، له‌و ساڵڕۆژه‌دا، له‌یادی تاوانی وا گه‌وره‌و هه‌موو تاوانێكی له‌و چه‌شنه‌و لهكۆستی له‌و جۆره، من ده‌ڵێم: تیرۆركردنیو رفاندن‌و هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، ناشتن‌و هاواره گه‌وره‌كه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان، باسكردنی به‌رده‌وام، بابه‌تێكه ده‌كرێت ببێته رۆمان، بكرێته فیلمێكی تراژیدیایو سیاسی‌و هه‌ستیار.
گه‌نجێكی جوان له‌سه‌ره‌تای نووسین‌و له‌قۆناخی سه‌ره‌تاكانی فێربوون‌و ئه‌زموون، به‌دڕنده‌یی ده‌ڕفێنرێت، به‌بێئه‌وه‌ی كه‌س ئه‌و رفاندنه ببینێت، به‌بێئه‌وه‌ی بزانرێت له‌و حاڵه‌ته‌دا كێی له‌گه‌ڵدا بووه! چۆن وا به‌په‌له ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ك ده‌ڵێن بهقۆڵبهستراوی له شاری موسڵ، “به‌ڵام ناڵین له‌كام گه‌ڕه‌ك‌و شوێن” دۆزراوه‌ته‌وه! له‌و شاره، له‌و چه‌ند ساڵانه‌ی دوایی، هه‌زاران كه‌س شوێن‌بزر دهكرێتو كه‌س نایاندۆزێته‌وه. چۆن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی موسڵ، له‌و كێسه، ئه‌گه‌ر وابێت، چاپوكبوونو زوو ته‌رمه‌كه‌یان ناسیوه؟ چۆن زانرا خه‌ڵكی هه‌ولێره؟ كێ ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یانده‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی!؟ ئه‌وانه هه‌موو رامان‌و پرسیارن! بۆ له‌و تیرۆركردنه، رۆژێك، یه‌كێك له‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌و رفاندنه هه‌بووه، قسه‌یه‌كی لابه‌لاو لهگۆشهیهكو له‌ناو براده‌ره‌كانی، له‌كن خزمێكی، باسی ئه‌و رووداوه‌ی نهكردو چرپه‌یه‌كی نه‌دركاند!
زۆر باسی ئه‌و گه‌نجه جوانه كراوه، زۆر ره‌شپۆشی دایكی‌و چاوی سووری باوكی نیشاندراوه، به‌ڵام كه‌س به‌دروستی نازانێت ته‌رمه‌كه‌ی له‌كوێ بینراوه، چۆن لزگین دۆزرایه‌وه، به‌ڕاستی پرۆسه‌كه مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌رچی چه‌ند ساڵیشی به‌سه‌ردا رۆیشتووه. بۆیه دهترسێنو ده‌كرێ ههموودهمێك رووداوی له‌و جۆره بكرێت، هیچ سه‌ره‌داوی لێنهدۆزرێتهوه، یان ئاشكرا نه‌كرێت! من ناڵێم كه‌سی پێ تاوانبار نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌ڵێم زۆر باسیكراوه، به‌ڵام تا ئهودهمانهش، یه‌ك به‌ڵگه‌و شاهیدیو قسه‌و ده‌لیلێكی یاساییان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، یان باسیان نه‌كردووه!؟ به‌ڵام زۆر وه‌ك ئاماژه ناوی هاتووه!
سەرچاوە: دەستور