سه‌رده‌شت
هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا
سه‌رده‌شت ده‌گه‌ڕێته‌وه لامان ،
به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانی ژووره‌که‌ی خۆی بکات
لای دایک و باوکی که‌مێک دا‌نیشێت
سه‌ردانی ماڵی کاوه و
سۆران ده‌کات ..
پرسیاری ڕووداوی ساڵ ده‌کات ،
خیانه‌تی شه‌نگالی بۆ ده‌گێڕنه‌وه
کاره‌ساتی گه‌رمیان و
خۆڕاگری و
سه‌رکه‌وتنی کۆبانێی ده‌بیستێ ،
باسی گه‌رمی سه‌رۆک جاشه‌کان
ئازایه‌تی هاوژینی دادوه‌ری بۆ ده‌گێڕنه‌وه
بۆی باس ده‌که‌ن،
ڕۆژ له دوای ڕۆژ ..
خیانه‌تکاران ده‌سه‌لآتر
گه‌نده‌ڵکاران گه‌نده‌ڵتر
درۆزنه‌کان درۆزتر و
سه‌رۆکه‌کان بێخه‌م تر و
بێخه‌م تر بوون
هه‌ژاره‌کان هه‌ژار تر
پێشمه‌رگه قه‌رزاتر
ژماره‌ی ناڕه‌زاکان زیاتر زیاتر ده‌بێت
پێمان ده‌ڵێت گه‌ش بین و
خۆڕاگر بین
سبه‌ینێ سەرده‌شت ،
به غه‌مگینی و
دڵ پڕ له گریانه‌وه
ماڵئاواییمان لێی ده‌کات
تا ساڵێکی تر و
بۆ بیستنی هه‌واڵی تر
نایه‌ته‌وه لامان
ماڵیاوا کوڕی شیرینی
هه‌موو ماڵێکی
ڕاستگۆ و
ولآتپارێزی کوردستان