هۆنراوەیەک بۆ شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان

052شیعری: خالید بایەزیدی

پێشکەشە بە شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان

1-
کازیوەی بەری بەیان
مانگیان راکێش…راکێش برد

ئاسمان بەریژنەوه باری ،
ئه ستیرەکان
له قاپی ئاسماندا
دەریا…
دەریا…
بوونه ماسی ..

2-

گەر بمەوێ
ماچت کەم ،
هەزاران ماچ
له نیگاماندا هەڵدەوەرن،
گەر بمەوێ
دڵمت پێشکەش کەم
هەزاران دڵ
لەرێگای خۆشەویستیماندا
لە لێدان دەکەون ،
گەر بمەوێ
تۆم خۆش بوێت !
گیانەکەم خۆشەویستیمان
لەسەر پەتی سێدارە هەڵدەواسن !

3-

لەباخجەیەک
گەڵەکان
یەکە یەکەیان هەڵوەرین ،
تەنیا گوڵێک مابو
ئەو گوڵەش
دایکێک
بۆ سەر گۆڕی رۆڵەی شەهیدی دەویست

4-

ئه ی ئاش!
له بەرچی ئه سوڕێتەوە ؟
کاتیک که…
پاروه نانێکت
هه رگیز
ناگاتە دەستی مناڵانی هەژار و برسی !

5-

چەکەکان ناهێڵن
تەنیا ساتێکیش ،
پێکەنینەکان لەسەر لێوی جیهان بنیشن ،
هه ربۆیه…
تەرمی پێکەنین
هەمو رۆژێک لەسەر شانەکانی جیهان
بەرەو گۆرستان بەڕێوەیە..!

Leave A Reply

Your email address will not be published.