جوانترین تابلۆ !
نیگارکێشە غەمگینەکە ،
هەوڵ مەدە جوانترین تابلۆی غەم بکێشی ،
ڕەنگ و فڵچەکانت لابە وێنەی ئەم دایکە دابنێ
وەڵامی هەرچی پرسیاری خەماویە لێ دەچۆڕێ
تۆ بڕوانە .. لە تارمایی خەفەت دەچێت
لە قوڵایی بنی دەریای هەنسک دەچێت ،
سەیرکە تۆزی ئەم غەمە چۆن ڕوخساری داپۆشیوە ،
ئەی ئەو ئاهانە دەبینیت بەبەردەوام ڕووەو خودا بەرز دەبنەوە بۆئاسمان ؟
ڕەنگ و فڵچەکانت لابە وێنەی ئەم دایکە دابنێ
کاتێ ویستت جوانترین تابلۆی غەم و نامورادی بنەخشێنی ..!
هێمن رەئوف