بۆ سەردەشت عوسمان : شێرکۆ بێکەس

sardasht osman (38)

بۆ سەردەشت عوسمان !

شێرکۆ بێکەس

دوێنێ قەڵەمێک لە شێوەی کۆترێکدا

بەدەم شەقژنەوە کوژرا

دوێنێ کۆترێک لەشێوەی قەڵەمێکدا

بەدەم نوسینەوە کوژرا .

ئاسمان گریاو

وشە گریاو

شەقام گریاو

شیعریش رەنگی هەڵبزڕکا .

دوێنێ درەختێ لەشیوەی رۆژنامەدا

بەدەم جریوەوە کوژرا .

دوێنێ رۆژنامەیەک لە شێوەی درەختدا

بەدەم خویندنەوەوە کوژرا .

وتار پژاو

هەواڵ رژاو

ستون شکاو

خەونیش سەر بەرەو خوار کشا !

ئەمڕٶ باخان

لەمەرگی جۆگەلەیەکدا

هەرهەمویان

پژو پۆی رەشیان پۆشیوە

ئەمڕۆ قەڵەم

لەگوێ زامی (( سەردەشت )) ێکدا

هەرهەمویان،

بەسور هاژەیان نوسیوە

شار بێ رەنگ و

( با ) بێ دەنگ و

خوا دڵ تەنگ و

تاوانیش بۆ خۆی رائەکا !

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.