برایەكی سەردەشت عوسمان، بكوژانی سەردەشت لەسەر تەختی سەرۆكایەتین

10-5-2010 hawlerدەقی راپۆڕتی سایتی میللەت


ئەمڕۆ پێنچ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر رفاندن و تیرۆركردنی خوێندكار و رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان كە لە 5/5/2010 لەبەردەم كۆلێژی هونەرە جوانەكان لەكاتی دەوام دەرفێندریێت‌ و دواتر تەرمەكەی لەموسڵ دەدۆزرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە رێكخراوی زار بۆ بەرگریكردن لە ماف و ئازادیەكان لە شوێنی رفاندنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان چەند چالاكیەكی ئەنجامدا.
بەهزاد حەسەن نوێنەری رێكخراوی زار بەیاننامەی رێكخراوەكەیانی خوێندنەوە و وتی، لەگەڵ بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایی لەشارەكانی هەرێمی كوردستان دەسەڵات لیژنەیەكی لێكۆلێنەوەی لەو ڕوداوە پێكهێنا، بەڵام دوای ئاشكراكردنی ڕاپۆرتەكەیان دەركەوت ئەو لیژنەیە هەوڵدەدات بۆ بەلارێدابردنی كەیسەكە و سەردەشت وەك تیرۆرست بناسێنێ‌ و هەوڵێكی تریش بۆ بەلارێدابردنی كەیسەكە دورخستنەوەی بوو لەرۆژنامەنوسی و هەوڵدان بۆ كەیسكردنی كێشەی خێزانی بەڵام ئازادیخوازان بەردەوام بون لەپاڵپشتی كردنی ئەو كەیسە.
لەبەیاننامەكەشدا رەخنە ئاراستەی هەرسێ‌ حزبی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو دەكەن لەهێشتنەوەی كەیسی سەردەشت عوسمان وەك خۆی چونكە ئێستا ئەوانیش بەشێكن لەدەسەڵات بۆیە پێویستە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە نوێ‌ لەو كەیسە پێكبهێنرێ‌ و تۆمەتباران بدرێنە دادگا لەدادگایەكی سەربەخۆدا.
لەلایەكی دیكەشەوە بەشدار عوسمان برای سەردەشت عوسمان رایگەیاند، سەردەت لەبەرچاوی خەڵكەوە رفێندار و جەستەكەی لەموسڵ دۆزرایەوە، ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە مەبەستیان نەبوە و نیە كە شاراوەبن و نەزانرێت‌ كێن، ئەوان بۆ ئەوی بێنە سەر تەلەفزیۆن و بچنە هۆڵی پەرلەمان و لەسەر تەختی سەرۆكایەتی دابنیشن و هەڕەشە لەئێمە و خەڵكی كوردستان بكەن و پێمان بڵێن ئەو دەسەڵاتە بۆ هیچ كەس جێناهێڵین و بەدیلمان نیە و هێلی سورن.
وتیشی، تیرۆركردنی سەردەشت بەمەبەستی رێگریكردن بوو لەقەڵەمی ئازاد و هەموانی دڵنیا كردەوە كەیسی سەردەشت كەیسێكی سیاسیەو تەنها كەیسی تیرۆركردنی كەسێك نیە، بۆیە تا ئەو كاتەی دەسەڵات لەهەرێمی كوردستان بەدەست خێڵەكی و بنەماڵەوە بێت و ئازادی و گەنجان بێ‌ بەش بن ئەوا سەردەشت هەموو رۆژێك هەڕەشەی لێدەكرێ‌ و ئیهانە دەكرێت‌ و تیرۆردەكرێت‌ بۆیە ئەو كەیسە بەكراوەیی دەمێنێتەوە.

میللەت-هەولێر

Leave A Reply

Your email address will not be published.