پەیامی سەردەشت !

shnrwe (2)دڵم هەولێر دڵنیابە ،

بۆ ساتێکیش جێم نەهێشتوی

گوێم لە چرپە و هەناسەتە و جێت ناهێڵم

چاوم قەڵا ..

چاوەڕوانبە جارێکیتر لە ناختدا ،

دەمێکی نوێ ئەسازێنم

خۆم بانگ ئەدەم ..

نەورۆزی حەقت بۆ دێنم

هاوڕێکانم :

کەس و دۆست و ئازیزانم

ژوانمان نزیک بۆتەوە ،

کەدەستی دایکمم ماچکرد ،

چاوەڕێم بن دێمە گڵکند ،

پەلە مەکەن .. لەلاتانم

سوێند بێت بەخوا ،

ئەوەی دوێنێ لەخەممانا پێئەکەنی ،

ئەمڕۆ بە خەندەی سەرکەوتن ئەیشکێنین

دڵنیابن ئەیگریێنین ..

هۆنراوەی : شنروێ

Leave A Reply

Your email address will not be published.