کامیان، وانه‌ی عه‌شق یان زمانی ته‌ورو زبڵ ؟!
1/ کامیان، وانه‌ی عه‌شق یان زمانی ته‌ورو زبڵ ؟!
بۆ شه‌هیدی قه‌له‌م سه‌رده‌شت عوسمان
دێن بۆن به ده‌مته‌وه ده‌که‌ن
نه‌کا ڕۆژێک وتبێتت خۆشم ده‌وێی.
دێن بۆن به دڵته‌وه ده‌که‌ن
نه‌بادا بڵێسه‌یه‌كی تێدا حه‌شاردرابێ
ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم.
خۆشه‌ویستی
له دارته‌لی قه‌راخ ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستکراو شه‌ته‌ک ده‌ده‌ن
ده‌یده‌نه‌به‌ر قا‌مچی و شه‌للاق
ده‌بێ وده‌می خۆشه‌ویستی له که‌لێن و له په‌سێوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
ئه‌ی خودایه ئه‌وقوتابخانه پڕ له باوک سالاری وقه‌هرو قینه چ بوو ئێمه‌ی به‌دبه‌ختی تیادا په‌روه‌رده‌بووین ، له‌غیری ده‌رسی توڕه‌یی و به‌خیلی و یه‌کتر بڕینه‌وه چیتری تیادا فێر نه‌بووین ، ئه‌وه قه‌ده‌ری ئێمه وابوو یا هه‌رله چاره‌نووسمان وا نووسرابوو که‌وا فێری بوین ،بۆ مه‌سیح یاوه‌رانی فێری ده‌رسی عه‌شق ده‌کرد زیاتر له عه‌شق و میهره‌بانی چیی تری پێ نه‌ووتن ، ئێمه‌ش مامۆستامان هه‌بوو ، بۆئه‌وانیش وایان فێر نه‌کردین ،دیاره سوچی ئه‌وانیش نییه ،هه‌ر له مناڵدانی کۆمه‌لگه‌وه وا په‌روه‌رده‌بووین که عه‌شق وخۆشه‌ویستی له‌م جیهانی پڕ جه‌نجالی ئێمه بڤه‌یه !.
وا قه‌سابان
سه‌ر ڕێگه‌کانیان گرتووه
تیغ و چه‌قۆی خوێناوییان به‌ده‌سته‌وه
ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم.
توێ توێ بزه له برینی لێو داده‌تاشن
گۆرانی له‌برینی گه‌روو
ده‌بێ شه‌وق و شادمانی له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون,
بیشارنه‌وه.
ژیانی ئێمه لێوان لێو خوێنی لێ ده‌چکێ ، ماری دلی زوحاک شه‌ڕابی خوێنی ده‌وێ ، ئه‌م شتانه بڤه‌نه ،ده‌ستیان بۆ نه‌به‌ی سولتان دلی ده‌ره‌نجێ ، به‌م شه‌قامه دانه‌ڕۆی قه‌ده‌غه‌یه ئه‌وه شه‌قامی باپیره گه‌وره‌ی سولتان بووه،شوێنه‌وارێکی به‌نرخه به‌پێ فه‌رمانی شاهانه لادانه له‌ده‌ستورو یاساکانی کۆشک،ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌م مالی شا داڕۆیشتیت ئاوڕ نه‌ده‌یته‌وه کچه‌کانی شا توشی نه‌خۆشی ئه‌وین بوونه بگیرێیت ئۆبالی خۆت به ئه‌ستۆی خۆت که‌س ناتوانی داکۆکیت لێبکات ،وێنه گرتن لێره قه‌ده‌غه‌یه،مۆبایله‌که‌ت دابخه ،ماچی ئاشقان له‌م پارکه قه‌ده‌غه‌یه ،ئه‌گه‌ر نا سزاده‌درێی سزاکه‌شی لێو زمان …….! ، ئه‌و تاڤگه‌یه که‌س بۆی نییه لێی دابنیشێ،جێ ژوانی شا‌و شاژن بووه،پله‌ی گه‌رما به‌رز بۆته‌وه نازانیین بچین بۆکوێ! ،ئه‌م زستانه‌ی ڕۆێشت زۆر سه‌خت بوو، بۆیه سوته‌مه‌نی له‌کڕین نایه‌ت ،که‌س بۆی نییه نرخی بازار دیاری بکا ، ئه‌گه‌ر نا کۆمپانیاکانی شاهانه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ، ئه‌ی باشه ئێمه چی بکه‌ین هه‌موو سه‌ره ڕیگاکانمان داخراون،ئه‌گه‌ر له‌ژیان بێزاریت فه‌رموو بڕۆ له‌زیندان پالکه‌وه تا پێت خۆش ده‌بێت،واباشتره چاوێک به‌بڕیاره‌کان دابخشێنرێنه‌وه ، بڕیاره‌کان چه‌قیان به‌ستوه‌و ، شالیارو وه‌زیرو گزیر نقه ناکه‌ن ده‌میان بۆته ته‌له‌ی ته‌قیو ،ته‌مه‌نی خانه‌نشینی ……….! ،زۆرێک پێویستیان به‌پشووی درێژ خایه‌ن هه‌یه ، دووباره بوونه‌وه‌ی ژیان هه‌روا به‌دبه‌ختییه،زه‌حمه‌تیشه ڕه‌شابه‌یه‌ک به‌م زوانه هه‌ڵکات زبڵ وخاشاکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ڕابمالێ ،ئه‌ی چاره، بێ ده‌نگ بوونیش هه‌لوێست نییه، ده‌مان کات به‌غوباری مێژوو، له‌م که‌ین و به‌ینه تێدا ماوین کامیان ژیان هه‌لبژێرین یا ….!.
- ئه‌م دوو کۆپله شیعره هی ئه‌حمه‌دی شاملوی شاعیره.
2/ ڕۆحی قه‌ڵه‌م هه‌لناکێشرێ
بۆ پاکبوونه‌وه‌ی ڕۆح مرۆڤ ده‌بێ تۆبه بکات له‌م هه‌موو خراپه‌کارییانه‌ی که به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤایه‌تی و خودا کردوویه‌تی هاوکات جه‌سته‌شی پاک ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ گوناهی سه‌ره‌تای به‌هاری گه‌نجێکی نووسه‌رو خوێندکار- سەردەشت عوسمان – ی خێزانی هه‌ژارێکی کورد له دوا قۆناعی کۆلیژی زمان چی بێت ، به‌به‌رچاوی هه‌ڤاله‌کانی بۆ هه‌لکێشانی ڕۆحی ده‌ڕفێندرێ و له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه تیرۆری ده‌که‌ن ، دوور خستنه‌وه‌شی به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کردنی هاوڵاتیانی کوردستان تا شک وگوومان له هیچ که‌س ولایه‌نێکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره نه‌که‌ن و له‌به‌ر چاوی میدیاکانی کوردی بزربێت ،ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌ژ به هه‌موو به‌ها رۆڤایه‌تییه‌کان‌وچه‌مکی ئازادی ڕاده‌ر بڕین ودیموکراسیه‌ته.
ئه‌گه‌ر که‌سانێک پێیان وایه به‌تیرۆر کردنی نووسه‌ران ڕۆژنامه‌نووسان ده‌توانن زاڵ‌بن به‌سه‌ر ئیراده‌و خواستی ڕووناکبیرانی کوردستان ، به‌هه‌له‌داچوون ، سه‌رده‌می عه‌وله‌مه وسیستمی نوێی ئابوورییه ئێستا،شتێک نییه دیزه به‌ده‌رخۆنه بکرێت ! ، هه‌موو ئه‌م نووسه‌رانه‌ی که له ڕابردوودا بوونه شه‌هیدی قه‌له‌م ودیموکراسیه‌ت ،به‌نه‌مری مانه‌وه‌وبه‌نه‌مریش ده‌ژین دیرۆکێکی پڕشنگدار وزێڕینیان له‌مێژووی گه‌له‌که‌مان تۆمار کرد ، سه‌رده‌شت عوسمان بوو به‌هاو خه‌بات وهاوبیری مو‌سا عه‌نته‌رو عبدولخالق معروف وڕه‌ؤؤف کامیل و ودکتۆر عبدولستار تاهیر شه‌ریف وسۆرانی مامه حه‌مه ، ژیانیش درێژه‌ی هه‌یه ، کێبه‌رکێکانی ژیان تادێت توندتر ده‌بێت ، ژیریی وهێمنی ودیالۆگی مه‌ده‌نیانه و سه‌روه‌ری یاسا ده‌توانێ ئازادی ودیموکراسی بچه‌سپێنێ وکۆمه‌لگه پێش بخات ، توند‌و تیژی چاو سورکردنه‌وه له‌سه‌رده‌می ئیمڕۆ شه‌مه‌زارییه بۆ هه‌ر دەسەڵاتێک ، پیاده‌ی بکات به‌رامبه‌ر به هەر تاکێكی کۆمەڵگە، ئه‌زموونی گه‌لانی ڕۆژئاوا سه‌لماندوویانه.
کاکه سه‌رده‌شت به‌دڵنیایی بنوو، ڕۆحت زیندووه ، له‌هه‌موو ماڵ وگیانی تاکێکی ئه‌م هه‌رێمه و تەواوی مرۆڤی خودان ویژدان، سه‌رتاپای گێتی تازیه‌باره بۆت ، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن، ڕۆشنایی چه‌سپاندنی دیموکراسی وئازادی ڕاده‌ربرین و مافە مەدەنییەکان ، ڕاستە ڕێگاکانی سەختە، بەڵام دڵنیابە ئامانجێکەو دێتەدی .
یوسف منتک