لندن:مەراسیمی شەشەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەڕێوە دەچێت

6 salyad-london 

 

لە ساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسماندا:
داکۆکی لە ئازادی بەردەوامە ..!

لە لەندەن ٥ ئایاری ٢٠١٦ بیۆگرافیای و وێستگەکانی ژیانی سەردەشت عوسمان و گفتوگۆیەکی کراوە سەبارەت بە” تیرۆر و ئازادی لە کوردستان سازدەکرێ”.
لە تەوەرەیەکی گفتوگۆی کراوەدا کۆمەڵێک پرسیار سەبارەت بەڕێشەکانی تیرۆر لە کوردستاندا وپەیامی سەردەشت بۆ گەنجان و خەڵکی کوردستان و جێگای تیرۆر لە ئەزمونی دەسەڵاتدارێتی لە کوردستاندا و لێکۆڵینەوەی دادگا و ڕۆڵی لە کەیسی تیرۆر سیاسیدا و.. دوایین ڕاپۆرتی ئەمریکا لەسەر مافی مرۆڤ لە کوردستان بە بەشداری ئامادەبوان دەخرێتە بەر باس و ولێکۆلینەوە.
هەر لەم یادەدا پەیامی ڕاستەخۆی کەسوکاری سەردەشت عوسمان لە هەولێرەوەو کورتە فلیمێکی دۆکیمنتاری لەسەر ژیاننامەی سەردەشت عوسمان وچۆنیتی تیرۆرکردنی پێشکەشدەکرێت.
ئەم گفتۆگۆ کراوەیە بە میوانداری بەڕێزان:
گۆنا سعید،کاوە بێسارانی،نزار خالید
بەڕیوەدەچێت
شوێن:
Salam House
10 Layons Place
London NW8 8NL
ڕۆژی :پینج شەمە:٥/٥/٢٠١٦
کاتژمێر ٦:٣٠ ی ئێوارە
داواکارین هەڵسوراوانی داکۆکی لەئازادی وژیانێکی بەختەوەر بۆ خەڵکی کوردستان ئەو یادە بەرز ڕابگرن.
هاتن بۆ هەموانە
دەستەی ئامادەکاری بۆ یادی سەردەشت عوسمان
Leave A Reply

Your email address will not be published.