كه‌یسی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه
به‌شدار عوسمان، برای سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ئاوێنه رایده‌گه‌یه‌نێت كه پاش شه‌ش ساڵ له‌تیرۆركردنی براكه‌ی تاوه‌كو ئێستا كه‌یسه‌كه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
ئاوێنه، زانكۆ سه‌ردار:
به‌شدار عوسمان وتی “ئه‌و كه‌یسه دو ره‌هه‌ندی هه‌یه، یه‌كه‌م ره‌هه‌ندی یاسایی كه له‌سه‌ره‌تای رۆژه‌كانیه‌وه لیژنه‌یه‌ك پێكهات له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و لیژنه‌یه هێنده‌ی كاری له‌سه‌ر به‌لاڕێدا بردن‌و شاردنه‌وه‌ی بكوژان‌و به‌رنامه‌داڕێژه‌رانه‌ی ئه‌و كه‌یسه كردوه نیوهێنده كاری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی نه‌كردوه، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك له‌هه‌وڵدابون كه ئه‌م كه‌یسه به‌لاڕێگه‌دا ببه‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه له‌لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی له‌دادگای هه‌ولێردا به‌ڕێوه‌چو گاڵته‌جاڕییه‌كی گه‌وره بو به‌یاسا و به‌ده‌ستورو به‌دادوه‌رو ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی له‌كوردستان، دواتر كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ده‌ستگیر نه‌كرا، دیاره ئێمه له‌یه‌كه‌م رۆژی كه‌یسه‌كه‌شه‌وه رامانگه‌یاندوه كه‌یسی سه‌رده‌شت كه‌میی به‌ڵگه‌و زانیاری نیه له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی، چونكه سه‌رده‌شت پێش ئه‌وه‌ی تیرۆر بكرێت بكوژانی خۆی له‌ڕێگه‌ی نوسینی (یه‌كه‌م زه‌نگی كوشتنم لێیدا) به‌ئێمه ئاشنا كرد، ئه‌و به‌ئاشكرا ده‌ڵێت من له‌سه‌ر نوسینه‌كانم‌و ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتم گرتوه پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێت تیرۆرم بكه‌ن”.
وتیشی “سه‌رده‌شت به‌رۆژی روناك‌و له‌به‌رچاوی ده‌یان پۆلیس‌و ده‌یان كامێرا‌و سه‌دان خه‌ڵكه‌وه له‌ناوجه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێردا رفێنراوه، بۆیه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانرێت بكوژان‌و به‌رنامه‌داڕێژه‌رانی بدۆزرێنه‌وه به‌ڵام نه‌یاندۆزیه‌وه”.
وتیشی ” ره‌هه‌ندی دوه‌م ئه‌وه‌یه كه كه‌یسی سه‌رده‌شت كه‌یسی خه‌ڵكی كوردستانه، كه‌یسی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه كه زوڵمیان لێكراوه، له‌هه‌ر شوێنێك باسی یه‌كسانی هه‌بێت، له‌هه‌ر شوێنێك زوڵم‌و سته‌م هه‌بێت سه‌رده‌شت له‌وێیه، ئێستاش وێنه‌و مێژو ناوی سه‌رده‌شت له‌گه‌وره‌ترین گه‌له‌ری جیهانی له‌واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕیزی ئه‌و پیاوانه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی ئازادی‌دا تیرۆر‌كراون”.
به‌شدار ده‌شڵێت “به‌بۆنه‌ی یادی شه‌ش ساڵه‌ی رفاندن‌و تیرۆركردنی سه‌رده‌شته‌وه له‌هه‌ولێرو سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپاشه‌وه به به‌شداری چه‌ندین هونه‌رمه‌ندو نوسه‌ر مه‌راسیمی رێزلێنانی سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رۆژی 5/5یش له‌و شوێنه‌ی دواینجار سه‌رده‌شتی تێدا رفێنرا به‌زیندوێتی، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت”.
سه‌باره‌ت به‌كه‌یسه‌كه‌ش ده‌ڵێت “ئێمه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی مافیاییه‌وه ناتوانین بكوژه‌كانی سه‌رده‌شت بدۆزینه‌وه، بكوژه‌كانی سه‌رده‌شت له‌هه‌ره‌مه‌كانی ده‌سه‌ڵاتن بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ئێستا به‌رگری له‌بكوژانی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات، هیچ ئومێدێكمان به‌دادی كوردستان نه‌ماوه بۆیه كه‌یسه‌كه‌مان هه‌میشه به‌كراوه‌یی ده‌هێڵینه‌وه تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادی سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستان دروست ده‌بێت”.
سەرچاوە: رۆژنامەی ئاوێنە