دایكی سه‌رده‌شت عوسمان: بكوژی جه‌رگه‌كه‌م بۆ بدۆزنه‌وه
5/5 شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر رفاندن‌و تیرۆركردنی خوێندكار‌و رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) تێپه‌ڕ ده‌بێت‌و سێوێی دایكی به‌ده‌م هه‌نسكی گریانه‌وه ده‌ڵێت “خوا جه‌رگی ئه‌وانه بسوتێنێت كه جه‌رگیان سوتاندم”.
ئاوێنه، زانكۆ سه‌ردار:
سه‌رده‌شت عوسمان كه خوێندكاری دوا قۆناغی به‌شی ئینگلیزی كۆلیژی زمان بو، رۆژی 4/5/2010، له‌به‌رده‌م كۆلیژه‌كه‌ی له‌شاری هه‌ولێر رفێندرا‌و بۆ رۆژی دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له‌شاری موسڵ دۆزرایه‌وه. دوای تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌دا، هێشتا دایكی جلی ره‌شی دانه‌ناوه‌و ده‌ڵێت “تا بكوژی كوڕه‌كه‌م نه‌دۆزرێته‌وه من له‌گریان‌و پرسه‌دام”.
پوره سێوێ وه‌ك دایكێكی جگه‌رسوتاو وتی “من له‌دوای سه‌رده‌شت سه‌رم لێشێواوه، جه‌رگم سوتاوه، ژیانی ئه‌م شه‌ش ساڵه‌م به‌بێ سه‌رده‌شت، به‌فرمێسكی چاوم تێپه‌ڕاندوه”.
وتیشی “سه‌رده‌شت گوناحی نه‌بو غه‌دریان لێ‌كرد. كوڕێكی پاك‌و بێگه‌رد بو، له‌وه‌ته‌ی تیرۆریان كردوه تا ئێستاش نانێك به‌بێ چاوی به‌فرمێسكه‌وه ناخۆم، رۆژانی هه‌ینی كه ده‌چمه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی، دڵم داده‌كه‌وێت، كه جه‌ژن دێ دڵم پڕ ده‌بێت له‌گریان، كه یادكردنه‌وه‌ی دێت ده‌رونم ده‌شڵه‌ژێ”.
دایكی سه‌رده‌شت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه بكوژه‌كان پشتیان به‌هێزه بۆیه ده‌ستگیر ناكرێن، ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر پشتیان به‌هێز نه‌بوایه ئاشكرا ده‌بون، ئێمه زۆر شوێن گه‌ڕاوین، كون به‌كونیش ده‌گه‌ڕێین به‌س كه‌س ناڵێت له‌كوێن”.
سێوێ حه‌مه‌دئه‌مین به‌ده‌م هه‌نسكی گریانه‌وه روداوه‌كانی رۆژی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه “ئه‌و كاته‌ی سه‌رده‌شت چوه مه‌كته‌ب، هاوڕێ قوتابیه‌كانی په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردین وتیان سه‌رده‌شت بۆ نه‌هاتوه بۆ مه‌كته‌ب. وتم هاتوه، وتیان نه‌هاتوه. دواتر ته‌له‌فونم بۆ هه‌ژار‌و سه‌ردار كرد، وتم سه‌ردار تۆ سه‌رده‌شتت بردۆته مه‌كته‌ب له‌كوێ داتنا؟ وتی له‌پێش كولیه‌م دانا. ئیدی كه‌وتینه سۆراخكردن‌و كه‌س سه‌رده‌شتی نه‌بینیبو. پاش دو رۆژ خێرخوازێك وتی ته‌رمێك هه‌یه له‌موسڵ بزانن سه‌رده‌شت نیه. به‌یانیه‌كه‌ی سه‌عات 6 بابی‌و ئه‌وان چونه موسڵ‌و دواتر بابی ته‌له‌فونی كرد وتی سێوێ ئه‌وه سه‌رده‌شتم دیته‌وه‌و ده‌یهێنمه‌وه… هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد شتێكی وه‌ها روبدات، چونكه سه‌رده‌شت بێ كێشه بو، ئه‌و پیاوكوژ نه‌بو، ته‌نانه‌ت جیرانانیش نه‌یان دیتبو”.
دایكه سێوێ باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێنده‌واری نه‌بوه، نه‌یده‌زانی سه‌رده‌شت خه‌ریكی نوسینه “من نه‌مده‌زانی كه شت ده‌نوسێ، به‌ڵام رۆژێك چومه لای بینیم هه‌ر كتێب ده‌خوێنێته‌وه‌و پێم وت چاوت له‌سه‌ر ئه‌و كاغه‌زه داده‌نێیت. وتی دایه خوێندن ئاوایه‌و ده‌بێت بخوێنم. سه‌رده‌شت له‌و رۆژه‌وه‌ی چۆته خوێندن هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی غه‌دریان لێ‌كرد، له‌خوێندن نه‌كه‌وت”.
هه‌روه‌ها وتیشی “من هه‌میشه ئامۆژگاری ئه‌وه‌م ده‌كرد‌و ده‌مگوت رۆڵه ئاگات له‌خۆت بێت له‌سه‌یاره، ده‌یگوت دایه خه‌مت نه‌بێت‌و هیچ شتێك نیه. من له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا هه‌ر پۆشاكی ره‌شم له‌به‌ره، وه‌ڵاهی به‌س هه‌قم بكردایه‌ته‌وه جلی ره‌شم لاده‌برد. من هه‌ر پێنچ فه‌رزه رو له‌قاپی خوا ده‌كه‌م‌و داوای لێده‌كه‌م ده‌ڵێم خوایه هه‌قی سكی سوتاوم بكه‌یته‌وه، نه رۆژێك له‌بیری ده‌كه‌م‌و نه نوێژێك له‌بیری ده‌كه‌م، به‌ڵام خوا گه‌وره‌یه…. كاتێك ده‌ڵێن كه‌سێك كوژراوه یه‌كسه‌ر ده‌ڵێم دایكی ماوه؟ كه ده‌ڵێن ماوه، ده‌ڵێم بریا پێشتر دایكی بمردایه‌و ئه‌و ئازاره‌ی نه‌بینیایه، چونكه خۆم جه‌رگ سوتانم بینیوه‌و ئازاری ئه‌وه‌نده قورسه هه‌رگیز ته‌واو نابێت”.
سه‌باره‌ت به‌رۆڵی حكومه‌تیش له‌م كه‌یسه‌دا دایكه سێوێ وتی “حكومه‌ت ده‌ستی درێژه‌و بۆی ده‌كرێت بكوژی سه‌رده‌شت بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت مه‌به‌ستی بێت به‌خوا ده‌توانێت به‌باشی بكوژی سه‌رده‌شت بدۆزێته‌وه، به‌ڵام نازانم بۆ نایدۆزنه‌وه؟! رۆژێك كه‌سێك وتی ئه‌وه بكوژی سه‌رده‌شت گیراوه، بابی چوه لای ئه‌و كه‌سه‌ی گیرابو. كه‌سه‌كه وتبوی من چوار مانگ پێش تیرۆركردنی سه‌رده‌شت گیراوم‌و شتی وانیه. لێره‌شه‌وه داوام له‌هه‌مو كه‌سێك‌و ئێوه‌ش هه‌یه وه‌ك هاوپیشه‌كانی سه‌رده‌شت كه بكوژی جه‌رگه‌كه‌م بۆ بدۆزنه‌وه. به‌خوا به‌خوا بكوژه‌كه‌م ده‌ست بكه‌وێت ئه‌گه‌ر به‌ددان كرۆژتبێتم ئه‌وا ده‌یكرۆژم، به‌پشتیوانی خواش هه‌ر ده‌دۆزرێته‌وه”.
سەرچاوە : رۆژنامەی ئاوێنە