بـــــــــــــه‌ره‌و ئــــــــــــــــــــــازادی
به‌ری ده‌روازه‌که‌ی ئاسمان
به‌داڵ بگرن
هه‌وره گرژ‌و مۆنه‌کانیش
له‌کازیوه‌ی به‌یانه‌وه تازه‌رده‌په‌ڕ
به‌رده‌نه گیانی خۆره‌تاو
چاوه شینه‌کانی ئاسۆش
پڕکه‌ن له‌دڕکی ڕه‌شه‌با
گه‌وره‌ترین قوفڵیش بده‌ن
له‌گشت گۆشه‌کانی نیگا
له‌هه‌ر بستێکی گه‌ردوونا
هه‌زاران پاسه‌وان هه‌بن
من له‌یه‌ک شت بێگومانم
زه‌ڕنه‌قووته ته‌ڕه‌کانی پاساریه‌کان
هه‌ر فێری باڵه‌فڕکێ ده‌بن
*** **** ***
گوڵه مێخه‌کێ له‌باخی میرا له‌توپه‌ت کرا
ووتیان .. ئه‌و بۆ خۆی ماخۆلانی بوو
ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ دڕکی پیر ئه‌کرد
ڕه‌نگاڵه‌یه‌کی باڵ ئه‌رخه‌وانی
له‌ئاسمانه‌که‌ی ماڵی پاشایا درایه به‌ر تیر
ووتیان .. ئه‌و بۆ خۆی هارو لاسار بوو
ڕێی له‌تیر ئه‌گرت
له‌کارێزه‌که‌ی ماڵی کوێخایا
سووره ماسیه‌کی عاشق ڕاوکرا
ووتیان .. ئه‌و بۆ خۆی غه‌ریب مه‌زاج بوو
لێوی له‌لێوی قولاپ گیر ئه‌کرد
ڕۆژێ میرو شا‌و کوێخا فه‌نا بوون
ووتم .. به‌دۆزه‌خ
مووه‌یه‌ک له‌جه‌سته‌م نه‌نگه ببزوێ
ئه‌وان بۆ خۆیان گێل و نه‌فام بوون
ده‌ست و په‌نجه‌یان تێکه‌ڵ به‌کاری
عیزره‌ئیل ئه‌کرد