گەر قەڵەمێ *

015

نالی پێنجوێنی:

گەر قەڵەمێ،به وشەکانی

گەر نووسەری،به بابەت و ڕستەکانی

ڕۆشنبیرێ، به پەیڤین و وتەکانی

شاعیرێکیش، به هۆنراوه و شیعرەکانی

ده م بەخەنده،لای فیرعەونێ،ڕاوه ستابوون

له دیوەخانی سوڵتانێ ،خەریکی باده نۆشی بوون

تا پێت ئەکرێ،هاوڕێیەتی قەڵەم مەکه

تا پێت ئەکرێ،دۆستایەتی نووسەر مەکه

تا ئەتوانی،گوێ له ڕۆشنبیرێ مەگره

تا ئەتوانی ،به شاعیرێ سەرسام مەبه

گەر نووسەرێ، لەدەڤەری هەر پاشایه ،ئازار درا

گەر کوانووی ڕۆژنامەنووسێ ،لای پاشایه خەفه کرا

گەر قەڵەمێ،لای سوڵتانێ لێی ئەدرا

گەر قەڵەمێ،لای سوڵتانێ،تیرۆر کرا

به دەنگی بەرز،بقیژێنه دژ بەپاشا،دژ بەسوڵتان

پڕ بەگەروت،هاوار بکە،بمرێ پاشا ،بمرێ سوڵتان

هۆ “سۆرانی مامه حه مه”، ئه ی “سه ردەشت” گیان

ئێوە نموونەی ئازایی و بوێری گەنجی سەردەمن

ئێوە شەهیدی ئازادی و پەیڤین و وشەو قەڵەمن

ئێمه بەڵێنتان پێ دەدەین ،هەتا ماوین

بێدەنگ نابین،له بکوژان قەت خۆش نابین

* تێبینی : ئەم پەیڤانه ، یەکەم بەرهەمه شیعری نووسەرن،پێشکەشه بەڕۆحی شەهیدانی قەڵەم ، کاکە سه رده شت عوسمان و سۆرانی مامه حەمه.

***         ****         ***

Leave A Reply

Your email address will not be published.