سه‌رده‌شت ..سمکۆ ئه‌حمه‌د
نه‌تۆریت و
ده‌ست له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ڵنه‌گرێت
به ئاسمان بڵێن
نه‌گۆڕیت و
ڕق له ڕه‌نگی شین هه‌ڵنه‌گرێت
بپاڕێنه‌وه له دار
تا به شوڵکه‌که‌نی
فه‌لاقه‌ی ڕه‌نگی سه‌وز نه‌کات
تکایه
به‌قه‌ڵاش بڵێن
چاو له دیمه‌نی شار دانه‌خات
به‌حاجی له‌قله‌قه‌که‌ی شێخه‌وڵاش بڵێن
له خوێنی دایکی خۆش نه‌بێت و
له فڕینی ئاسمان بێزار نه‌بێ
به دایکه‌کانیش بڵێن
مه‌مکی خۆیان نه‌که‌نه چه‌قۆ و
له باتی سنگی نه‌رم
ئاسن نه‌خه‌نه ده‌می مناڵه‌کان
به هه‌ولێریش بڵین
ئاگر له ده‌شته زه‌رده‌کان به‌رنه‌دات
چونکه ئه‌و شاره
به سه‌رده‌شته‌کانه‌وه شاره
*** **** ***
تێبینی : وێنەی سەر بابەتەکە یەکێکە لە کارە هونەرییەکانی هونەرمەند سمکۆ ئەحمەد