ئینفۆگرافیک.. چوار دایک، یەک چیرۆک
دایکی سۆران : له بکوژه‌کانی کوڕەکەم خۆش دەبم، به‌مه‌رجێک بێن و پێم بڵین بۆچی جگه‌ر گوشه‌که‌میان کوشت و ئه‌وانه‌شی که له پشت شه‌هیدکردنەکەیەوەبوون ئاشکرای بکه‌ن”.
دایکی سەردەشت :ئەو رۆژەی رفاندیان تا بەیانی دەرگام دانەخست و گووتم نایکوژن و دەینێرنەوە ..!
دایکی کاوە :ئێستاش دیمه‌نی شه‌هیدکردنی وه‌کو ئه‌هریمه‌نێک یه‌خه‌ی ماندوێتی ته‌مه‌نم بەرنادات، شه‌وانه سه‌رینه‌که‌ی ژێر سه‌رم به‌کوڵێک فرمێسک ته‌رنه‌کەم چاوه‌کانم ناخه‌ون.
دایکی ویدات:” چه‌نده بێویژدانانه بوو کوشتنی تۆ.. ئاخ با بە مەردانه به فیشه‌کێک تۆیان بکوشتایه، نه‌ک به‌و هه‌موو ئازارەوه، ئه‌و له‌شو‌لارە ناسکه‌ی تۆ کوا به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌دانه ده‌گرێت”