سەردەشت عوسمان ،گەنجێکی ئاسایی نەبوو

عومەر ئەمین:

ئەو وەک هەرکەس نەبوو،ئەو نەیدەویست وەک هەرکەسێ لە گەڕەکەکەی بێت و وەک گەنجێکبێت کە هاتە دەرێ جیاواز نەبێ لەگەڵ هەموو ئەوانیتر ،نەیوویسیت کە لەپاس دادەنیشێت و دەچێتە بازاڕوو زانکۆ وەک ئەوانیتر بێت و هەست و دەنگ و فکری بێدەنگ و خاڵیبێت لە بەهاکانی ئازادی خۆی! سەردەشت لە پانتاییەکی تەواو جیاوازی ئازادی و ئیرادەی ناوەکیا دەژیا ،ئەمە جیاوازیە گەورەو پڕبەهاکەی سەردەشتە لەگەڵ هەموو ئەوانەی چواردەوری. سەردەشت بڕیاری دابوو ئازاد بیرکاتاوە و ئازاد بێتە گۆو ئازادیش بژی،سەردەشت تێگەیشبوو ژیانی ئازادو بیری ئازاد و سایکۆلۆژی ئازاد قوربانیدانی دەوێ ! بەڵێ ئەگەر خۆت ئەو هەستی کۆیلایەتی و سەرشۆڕیەت لە خۆتا تێکشکان نەک هەر باجەکەی قورسە ،بەڵکو هەستێکی وا گەورەیت بۆ دروست دەبێ کەئیتر تەماشاکردنی کۆمەڵگاو ژینگەی خۆت بەو شێوە خەسێنراوە و کۆیلەو بێکەرامەتکراوە هێڵنجت پێدەدات ، ئیرادەت دەداتێ بۆ شۆڕشگێڕی و کاری نەکردەی وا کە قوربانیدانەکەشی دەبێتە سمبوولی زندویەتی ،زیندویەتیەک کە هەمووان ئاوات بە و بخوازین و ئیرەیی پێ بەرین!! سەردەشت عوسمان ،گەنجێکی ئاسایی نەبوو ،هەربۆیە بوە ئەم سیمبولە نەمرەی کە هەمیشە ئەگەر باسێکی تەنها یەک دێڕیش بکرێ لەسەر ئازادی و ئیرادە وژیانی سەربەست و شۆڕشگێڕانە ،ئەوا هەرگیز ناکرێ ناوی سەردەشت عوسمان نەهێنرێ!! یادی بەرزو بەڕێزبێت ،ئەو نەمرە و ژیانی ئازادە. مەرگ و سەرشۆڕی بۆ دەسەڵاتی مافیایی پارتی.

Leave A Reply

Your email address will not be published.