پشکەشە بە دایکی شەهیدی ئازادی پێنووس کاکە سەردەشت ی نەمر

مەهاباد بەکر:092
دایە گیان تۆ فێرت کردم

دڵم بکەمە شارێك خانووەکانی پڕ بن لە خۆشەویستی
شەقام و کۆڵانەکانی پڕ بن لە ئاسوودەیی..
فێرت کردم..
لە پێناوی ئازادی نیشتیمان دا

هەرچیم هەیە پێشکەشی بکەم

بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی پاداشت بم.
دایە گیان ،فێرت کردم..
ڕاستگۆ بم لەگەڵ خۆم

بۆ ئەوەی بتوانم ڕاستگۆ بم لەگەڵ نەتەوەکەم،نیشتیمانەکەم،دراوسێکانم،هاوڕێکانم
دایەی شیرینم،فێرت کردم
لە خۆم تێ بگەم ،پێش ئەوەی داوا بکەم خەڵک لێم تێ بگات
فێرت کردم..
بە دڵێکی گەورەوە بڕۆم بە پیر شەکەستیەکانمەوە

بۆ ئەوەی بگەمە سەرکەوتن..
فێرت کردم

هەرگیز خەم نەخۆم،پەشیمان نەبم بۆ ڕابووردوویەک کە گەڕانەوەی نیە
شیرینەکم دایە،فێرت کردم..
هیوا بکەمە مۆمێک لەگەڵما بێت بۆ کوێ بڕۆم

لە هەر شوێنێک بم،لەبەر ئەوەی هیوا بەردەوامی ژیانە
فێرت کردم..

چۆن پردێک درووست بکەم لە هیوا و خۆزگەکانم

بەسەر دەریای شەوەزەنگ،خەم ..پەژارە،چەوسانەوە،بۆ ئەوەی کەسی خەمبار نەبێ
چاوی من دایە ،فێرت کردم..

زەردەخە لەسەر لێوم بێت هەمیشە

بۆ ئەوەی زەردەخەنەی منداڵانی ووڵاتەکەم بێبینم
فێرت کردم،لە هەلەکانمەوە فێر ببم

بۆ ئەوەی لە ئەزموونی مرۆڤایەتیەوە
فێری ئازادی مرۆڤ ببم
ئاوا فێرت کردم لە قوتابخانەکەت،دایە گیان
کە ببمە مۆمێک و بسووتێم

خوێنم ببێتە ڕووبار
هەتا ڕۆژ ئازادیمان دێ..دایە گیان

***         ****         ***

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.