به بۆنەى ساڵیادى شەهيدى قەڵەم سەردەشت عوسمان

کاوە حسن:

به بۆنەى ساڵیادى شەهيدى قەڵەم سەردەشت عوسمان .

سەرۆكى هەرێم دەبێت مهينەکەى بگۆڕێت.

له دواى كوشتنى سەردەشت عوسمان بەو شێوه وەحشييه و ليژنەى لێكۆڵینەوه شەرمەزارييەكەى پارتى, زۆرم پێ شەرمه كاتێك له ئەمەريكا لێم ئەپرسن كێ سەرۆكته؟
بەس له ئێوه دەپرسم چ وەڵامێكيان بدەمەوه ؟
بۆيه وەڵامێكى( ئيفترازى -حازر بەدەست) يان ئەدەمەوه, وئەڵێم ( columbo) سەروكمه !
ئەوان دەڵێن ، كۆڵۆمبۆ؟ كۆڵۆمبۆ كێيه؟
مەبەستت كريستۆفەر كۆڵۆمبسه ؟
منيش دەڵێم نەخێر ئازيز, مەبەستم كۆڵۆمبۆس نييه, كۆڵۆمبوس شت ئەدۆزێتەوه , بەڵام من سەرۆكێكم هەيه لەوێ هيچ شتێکى بۆ نادۆزرێتەوه , ئەوانيش ئەپرسن ئەى چ كۆڵۆمبۆیەكت مەبەسته وا بۆته سەرۆكت ؟ منيش دەڵێم مەبەستم له (لێكوڵەوەر- محقق – detecive) كۆڵۆمبۆيه , كه به سەرۆكى راستەقینەى خۆمى دەزانم, كه ئەتوانێت ئاڵۆزترين و ئاستەمترين و تەموومژاویترین كيشه و تاوانەكانى دونيا بدوزێتەوه, ئەتوانێت لێکۆڵینەوه لەگەڵ گەورەترين ومەزنترين و بەهێزترين كەس بكات گەر گومانى لێ هەبێت.
ئەمەيه سەرۆكى من ,كۆڵۆمبۆيه.
بەڵام ئەو كەسەى له كوردستان كه دەبوو سەرۆكى راستەقينەم بوايه,نەك هەر شتى بو نادۆزرێتەوه ,بەڵكو كه شت ئەدۆزێتەوه ( كەسى قوربانى دەكاته تاوانبار و تاوانكار و تيرۆريست , و بكوژانيش دەكاته فريشته و ئاسك ئاسا ).
درێژەى پێ نەدەم , ئەمه چيرۆكى منه له ئەمەريكا, زۆر شەرمەزار ئەبم وەك كوردێك , كه سەروكێكى وام هەبيت, كه نەتوانێت كێشەیەكى وەك سەردەشت بدۆزيتەوه ,ئيتر چۆن ئەتوانێت خۆى ناوبنێت سەروك, بۆیه هيچ ناحەقى خەڵك ناگرم كه دەڵێن ئەمه بەس سەرۆكى پارتييه, كەسيكيش كه سەرۆکى پارتى بوو به شێوەيەكى راستەوخۆ يان نا راستەوخۆ بةژداره لەم تاوانه.

هيچ شتێك لەم دونيايه بەقەدەر مەسەلەى سەردەشت عوسمان هيلاك و ماندو و تووڕەى نەكردووم.
له مەسەلەى سەردەشت عوسمان كه خوا وخەڵك وياسا نەهاتنه دەنگ , ئيتر ئەوه بزانن كه ئەم ژیانە شتێكى نوقسانه ناوى كرامەت و شةرەف و شۆڕشه.
بۆيه دەڵێم بەڕێز سەروكم كۆڵۆمبوو تۆ له كوێیت و وەره ميهنەى سەرۆكى هەرێم بگۆڕه.

تێبينى: ( columbu-كولومبو) زنجيرەيەكى پۆليسى ئەمەريكى بوو له ساڵانى حەفتاكان پەخش ئەكراو تا ساڵی 2003 درێژەى هەبوو , كه به ناوبانگترين زنجيره بوو له جيهان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.